ھەڕەشە و تەخوین و تەشھیر چ کەلتورێکە
ھەرەشە و تەخوین و تەشھیر چ کەلتورێکە
زۆر بەداخەوە کە شاسوار ھێندە دابەزێت لەگەڵ ھاوڕێ نوێخوازەکانی لە نەوەی نوێدا بەم شێوەیە بەرخورد و ھەلسوکەوت بکات !! چ شەرمەزارێکە کاتێك ھاورێکانی دوێنێتان رەخنەت لێبگرن تۆ ھەڕەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیۆی سێکسی و ئابروو ئەتک کردنیان بکەیت .. ئەمە بوو پەیامەکەتان بۆ کۆمەڵگا بۆ نوێخوازی ؟؟!! حەیف ھەزارەھا کەستان لە خشتە برد کە ئومێدی گەورەیان بە نەوەی نوێ ھەبوو بزووتنەوەیەکی ئینسانی و پێشکەوتوو و ھاوچەرخ بێت نەوەکو بەعەقڵی ئەشکەوت و چاخەکانی بەردینەوە عەوامفریوی بکەن .. ئەگەر حیزبێك لەگەڵ ھاوڕێ و ئەندامە ژنەکانیاندا بەو شێوەی ھەڵسوکەوت بکەن ئەبێت چاوەروانی کام گۆرانکاری و نوێخوازی بکەین بۆ کۆمەڵگای بھێنن .. ئەگەر شاسوار دەست بۆ کاری وا بەرێت ئەوپەری شەرمەزاری و دوور لە ھەموو پێودانگێکی مرۆڤانەیە .. ھیوادارم راست نەبێت و شاسوار وای نەکردبێت .. ئەم شێوازە لە ھەرەشە و چاوسوورکردنەوە و گرتنی ڤیدیۆی شەخسی و سەرکوتکردنی نەیارەکانی یەکتر فەرھەنگێکە کە لە شاخەوە ھاتووە و ڕۆچۆتە ناو ھزر و پراکتیکی ھەمەرۆژەی ئەم حیزبانەی بزووتنەوەی کوردایەتی و ئیسلامی .. لە ھەشتاکانی سەدەی رابووردوودا کاتێك حیزبێکی سۆشیال دیموکرات ھێرشیان کردە سەر بارەگای حیزبی شیوعی ووتیان بارەگانیان ڤیدیۆی سێکسی تێدایە بۆ ئەوەی خەڵک و چەکدارەکانیان ھانبدەن پەلاماریان بدەن و قەتڵ و عامیان بکەن .. لە دوا ھاتنەوەشیان لە راپەرینەوە بەسەدان حاڵەتیان ھەیە کە لەرێگای تەشھیر و گرتەی ڤیدیۆیی تۆمارکراوی سێکسی و ھەرەشەکردن ئەم جۆرە کارە قێزەونانە کراوە.. لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا تەشھیری سێکسی و ناوزڕاندنی کاندیدەکان بە تایبەتیش کاندیدە ژنەکان بەشێك بوو لە ماشێنی میدیایی ئەو حیزبانە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیانەوە .. نەوەی نوێش ئاخر حیزب و بزووتنەوە بوو کە ھەگبەی فەرھەنگی خۆی ھەڵرشت و دەریان خست کە ھیچ باشتر نین لە حیزبەکانی تر .. ئارام حمەسعید ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩