• نوێ

    کلیپ نوێ کەی جۆرج وسوف یەک ملوێن بینەری تێپەران

    کلیپ نوێ کەی جۆرج وسوف یەک ملوێن بینەری تێپەران



     . . . نوێترین کلیپی جۆرج  وسوف بەناوی "سکت الکلام" تەنها دوای دوو ڕۆژ لە بڵاو بوونەوەی یەک ملیۆن بینەری لە یوتوب تێپەڕاند ئەمەش ڕیکۆردێکی گەورەیە بۆ سوڵتان جۆرج وسوف . . . جۆرج وسوف ئەستێرەی هونەری عەرەبی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوێترین کلیپی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەووە کە باس لە دوورکەوتنەوەی یەکجاری دەکەن لە هونەر، دوای ساڵانێک لە بێدەنگی دوو کلیپی دوا بەدوای یەک تۆمار کرد و دواین کلیپی "سکت الکلام" بڵاو کردەووە و لە ماوەی دوو ڕۆژ یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاند . . جۆرج هەرچەندە تەمەن هێزی لێبڕیووە و چەند جارێک لە سۆشیال میدیا بە تەندروستی خراپ دەردەکەوت و هەوادارانی نیگەران بوون لەوەی کە ئەم هونەرمەندە پیر بووە و توانای کاری هونەری نەماوە و دەنگۆی دوورکەوتنەوەی یەکجاری هەرزوو بڵاو بۆوە بەڵام وەک دەردەکەوێت لە کلیپەکانیدا بە هەمان گەنجی و توانای جاران دەردەکەوێت و سەرجەم دەنگۆکانی پێ ڕەتکردەوە


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کلیپ نوێ کەی جۆرج وسوف یەک ملوێن بینەری تێپەران Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top