• نوێترین بابەت

    مردم با گۆڕەکەم چاڵی ڕوومەتت بێت  

    "مردم با گۆڕەکەم چاڵی ڕوومەتت بێت"


     گرتنەبەری ڕێگا واناکات ، بگەیت بەزۆر شوێن ، دەتوانیت لەخوێندنەوەی تاوان وسزاکەی دۆستۆڤیسکی بەناو کوچەکانی پترسبۆرگ پیاسەکەیت وبۆنی مەی نێو باڕەکانی بکەیت و هەست بەقڕچەی گڕەی هاوینیش بکەیت ، دەتوانیت وەک ئەو کچەی لەگەڵ خڕبوونی سینگی چیتر ڕێگای پێ نادرێ تاکوئەوسەری کۆڵانەکەیان بڕوات ، بەڵام گشت شەوێ لەپەنجەرەشکاوەکەی ژیانەوە ئەڕوات لەپشت هەورەکانەوەڕۆندکی خۆی دەڕێژێ ، شوێن بۆمن کێشەیەکی گەلێ گەورەیە ، کاتێک شەوان دەنوم دەبێت لەلای دیوارەوە بم ،کاتێک سەفەرئەکەم دەبێت لەلای جامی مینی پاسەکەوە بم ،کاتێک دچمە قاوەخانە لەسەر کورسیەکی ڕووکنەوە کەدەڕوانێ بۆ دەرەوە دائەنیشم ، شوێن پردێکە تەزووی هەستی پێ تێدەپەڕێ بۆ ڕۆح ، شوێن هەیە پێیدا تێدەپەڕی قاچەکانت خاو دەبن ودڵت خێرا لێ ئەدات و هەنگاوت بۆ نادرێ بۆنمونە جێ ژووان، شوێن هەیە قێزم دەبێتەوە بەناو هێنانیشی بۆنمونە تورکیا ، شوێن هەیە پەپولەکانی ڕۆحم ئەکەونەسەما کە سینەم هەواکەی هەڵدەمژێ ،بۆنمونە قەندیل ، گۆڕانکاری شوێن کارێکە بەکەسی ترسنۆک ناکرێ ،ئینسان دەبێت ببێتە ئاو تا بتوانێت بگاتە گشت شوێنێک بگاتە بیابانەبێڕەحمەکانی ژیان و وەکو لافاوێک شەقامەتۆزاویەکانی دڵ خاوێن کاتەوە ، شوێنێک کە زاری خەڵکەکەی ئاگربوو دڵنیابە ئەوێیە جەهەنەم ، بەهەشیتش ئەو شوێنەیەکە دڵت لێی ئاسودەیە جا کۆشک بێ یاخود کۆلیتی وێرانە ، تەنها جارێک بووە لەخۆت بپرسی بۆ قەراجەکان ،بێ ماڵن؟ لەشوێنێک جێگیرنابن و،لەژێر سەقفێک سترنابن ؟ چونکە قەرەجەکان خۆیان داوەتە دەست " بـا" بـا یەک پڕە لەگڤە و لولە لول وەک قوڕگێکی پڕ لەگریان کە قسەیەک بتوانێت بیڵێت ئەوەیە : بەجێم مەهێڵە بێ ماریفەت بەحەسرەتی بینینەوەت بومە قەرەج و شوێن نەما پێی تێنەخەم ،دەرگا نەما ڕووی تێنەکەم ،هەر تۆم نەدۆزیەوە ، ئەم زەویە زبەلاحە ئەم هەموو ڕێستۆرانت و مۆڵ و ئۆتێل و کۆشکانەی خستۆتە کۆڵێ چۆن ماندوونەبوو لەهەڵگرتنی ؟ خۆ لەبەر تەلاری بەرزی ،نەک شوێنێک لەسەر زەوی بەڵکە ئاسمانیشمان لێ قەدەغەکراوە ، وەسێتی منێکی قەرەج بۆتۆیەک کە بەپێکەنینەکەنت من لە خاچ ئەدەی ،ئەمەوێت کە مردم با گۆڕەکەم چاڵی ڕوومەتت بێت. "حەمەی شانۆ" 
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مردم با گۆڕەکەم چاڵی ڕوومەتت بێت   Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top