یاری پۆپجی قەدەغەکرا
پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی یاریی پەپجی
پەسندکرد و بەپێی یاساکەش دەبێ حکومەت یارییەکە قەدەخەبکات. لە یاساکەی پەرلەمانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "یاریی پەبجی و هاوشێوەکانی تووندوتیژی بەرهەمدێنن و کاریگەریان لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەیە". یاساکە کە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمناتاران قەدەخەکراوە، یارییە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەی وەک "فۆرتنایت و "بلوو وێڵ"یشی قەدەخەکردووە. لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەپێی مادەی 59ـی دەستوور داوای قەدەخەکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی کردووە و دەڵێت، کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی، رۆشنبیری و ئاسایشی کۆمەڵگە، لەنێویاندا مەترسی خراپی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لەسەر منداڵان، گەنجان و قوتابیانی قوتابخانە و خوێندکارانی زانکۆ هەیە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندن. پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکات رێکاری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بگرێتەبەر.
سەرچاوە ڕووداو