• نوێ

    کچێکی ١٥ ساڵە لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا 

    کچێکی ١٥ ساڵە لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



    کچێکی مێرمنداڵ لەشاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ماوەیەک پێش ئێستاش ژنێکی لاو لە مەهاباد خۆی کوشتووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ( ٣١ی مارسی ٢٠١٩)، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی کامیاران بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. کچەکە ناوی ”سەمیرا یووزی“ کچی ڕاغب و خەڵک گوندی ”وێزیەر“ ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگای بەکار هێنانی چەکەوە خۆی کوشتووە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ( ٢٢ی مارسی ٢٠١٩) ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”گولچین عەلی دوخت“ کچی جەمال بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. خۆکوشتن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ماوەیەکە لە پەرەسەندندایە ..
    سەرچاوە پەیجی ژن ژیانە مەیکوژە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کچێکی ١٥ ساڵە لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top