• نوێترین بابەت

    فیستیڤاڵ یا سەفرەی بە کۆمەڵ؟ 


    فیستیڤاڵ یا سەفرەی بە کۆمەڵ؟



    فیستیڤاڵ یا سەفرەی بە کۆمەڵ؟! ئەوەی لەم وەرزی بەھارەدا ھەموو ساڵێک بە ناوی فیستیڤاڵەوە لە ناو ھۆز و ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا ئەنجام ئەدرێت، تەنھا گردبوونەوەیەکی خزمانە یان ئاھەنگێکی یەکتر ناسینی تاکەکانی خۆیانە و ھیچی تر! فیستێڤاڵ دەبێت ھەندێ کەرەستە و بەرھەمی دانسقەی تیا نمایش بکرێت کە ناوچە یا ھۆزێکی تر نەیانبێت، یانی مەسەلەن دەبێت کارگەی دروستکردنی دەزگای دەروازەشکێن، کارگەی دروستکردنی شمشێر و دەزگای بەردھاوێژ، لانیکەم کەرەستەی بیناسازی و چاپ و نوسینمان نیشان بدەن! دەیخۆ ھەموومان نەک ھەر کاتی خۆی، ئێستاش ئەسپ و قوتووی جگەرە و تەسبیحی تڕژمێر و بڕنۆ و فیشەک لۆغمان ھەیە، مەشکەمان ھەیە، ئێستاش کەلانە و کەنگر و کەشک و خۆشاو دەخۆین! گوێ لە گۆرانیش دەگرین و حەتمەن ھەمووشمان دەزانین ھەڵپەڕین! دەی ئێوە ھیچی سەرنجڕاکێش و جیاوازتان نیە نیشانی ئێمەی بدەن، پیاو حەق بڵێ شوێن تا شوێن، شواربی پیاوەکان فەرقیان ھەیە! شوێن ھەیە ئەسپەکان ھی ژێر عارەبانە نین! ئەشەمبیللا ھەورامی ھەندێ کەرەستەی بیناسازی و ڕستن و چنینیان ھەیە بۆ نمایش دەشێن، ئەویش ئێستا زۆر کەم ماون و ھەورامیەکانیش ئێستا بە چواردە کەس تەڵانێک باخیان پێ ناکێڵدرێ، دارگوێزێکی پیریان پێ ناتەکێنرێت، نەخواستە بتوانن بە دوای ئەو شتانەدا بگەڕێن بۆ نمایشکردنیان! فیستیڤاڵ بۆ ھەڵدانەوەی مێژووە، دەی کورد بە عام ئەو سەردەمەی کە شمشێر و ئەسپ و بەردھاوێژ و دەروازە شکێن سنوری دەوڵەت و قەڵەمڕەوی دەستەڵاتیان دیاری دەکرد، تەسلیمی زەینەفون و مەغۆل و تەتەر و ئەبا عوبەیدەی جەڕڕاح و سەعدی کوڕی وەقاص و عوسمانلی و سەفەوی دەبوو! ھەتا خوا حەز بکات، تا گیانمان گەرم بێت ھەڵدەپەڕین، چڕە دوکەڵ و جارجارە چاوقرتێیەکیش دەکەین! بەس توخوا با ناوی نەنێن فیستیڤاڵ . Luqman Biyarae
    نووسینی :لقمان بیارەیی
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فیستیڤاڵ یا سەفرەی بە کۆمەڵ؟  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top