.... گورگی برسی .....
کە لە قادرمەی تەیارەکە دابەزیت هەر وەک جارانی پێشو تر کۆمەڵێ برادەر و کەسە دەوڵەمەنەکانت لەو بەرەوە دەستێکیان بۆ ڕاوەشاندیت وبە ڕویەکی خۆشەوە چاوەڕێیت بون بگەیتە لایان .
لەبەر ساردو سەرمای دەرەوە زۆر بە خێرایی سەر و ماچیان کردیت و بردیتیانە نزیک ئەو ئۆتۆمبیلەی کە بۆیان ڕێک خستبوی .
شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەت برازاکەت بوو زو زو لایەکی بۆ ئەکردیتەوە و بە دەم و چاوێکی گوناحەوە داوای دوعای خێری ئەکرد لێت هەواڵی ئاو هەوای مەککە و مەدینەی ئەپرسی لێت .
کە گەشتیتە بەردەم دەرگاکەی ماڵی خۆتان دوو پیرەژن و کوڕێکی هەرزەکار دەوریان دایت و سەرشانیان ماچ کردی . خوا خوات بوو زو لە کۆڵت بنەوە . بۆیە .داوای لێبوردنت لە هەرهەمویان کرد و بە بیانوی ئەوەی کە ماندوی ڕێگایت ئیزنت لێ خواستن بەتەنیا بەجێت بهێڵن . تا بەیانی سەعات یانزە کەس نەیە بۆ خزمەتت .
لە ژوری نوستنەکەت نیوسەعات لێی پاڵ کەوتیت و دواتر تەلەفونێکت بۆ هاوڕێکەت کرد .
🔴 چۆنی حەمە سەعی
لە کوێی ؟ هەر ئێستا وەرە بۆلام بۆ ماڵەوە . دوانەکەوی .دەی خوات لەگەڵ .
پاش نیوسەعات زەنگی دەرگاکە لێدراو تەلەفونێکیشت بۆ هات
🔴 ئەلوو کاکە حاجی گیان
ئەوە لەبەردەرگام بۆم بکەرەوە
تەلەفونەکەت داخستەوە و پەنجەیەکت نا بە دوگمەی کۆنترۆلی دەرگاکەتان .
پاش نیو دەقە حەمەسەعی دەرگای ژورەکەتی کردەوە و سڵاوێکی لێ کردی . تۆش بە ساردیەکەوە جوابت دایەوە .
پاش هەنێ قسە کردن و هەڵچون و قسەی بەرز و نزم و وشەی نەشیاو تورەکەکەی بەرباخەڵت دەرهێنا و 225لیرەی عەیارە 24خەلیجی ترت خستە بەردەمی و بە دەنگێکی بەرزەوە پێت وت ((حەمە سەعی ئەوە 225لیرەکە یە . بەهەمویەوە کردیە 400لیرەی عەیارە بیست وچوار . ئیتر یەک فلست لای من نەماوە .ئێستا خوشکەکەت ئەبێتە دەزگیرانم . هەر ئێستا تەلەفونیش بکە بۆ مەلایەکی خزمی خۆت با لێم مارە بکات ))
حەمە سەعی لە خۆشیاندا دەم و چاوی گەشابویەوە و شوێنی بە خۆی نەئەگرت . خێرا تەلەفونێکی بۆ مەلاکەی هاوڕێی کردو و پاش سەعاتێک کچە حەڤدە ساڵەکەی لە حاجی برادەری مارە کرد و هەر ئەو سەعاتەی کە مامۆستا ڕۆشتەوە . ئەمانیش بەرەو ئوتێلێکی حەوت ئەستێرەیی دەرەوەی شار ڕۆشتن و دوای هەفتەیەک ڕابوردن گەڕانەوە .
ن : عوسمان قادر نادر
سلێمانی 14 , 1 , 2019