• نوێترین بابەت

    بێــگانە بڵاو کرایەوە

    بێــگانە بڵاو کرایەوە


    ناساندنێکی کورت و بەپێزی «بێــگانە»

    لە یەکێک لە شرۆڤەکانەوە:
         ناوەڕۆکی کتێبەکە ئازار و مەینەتییەکە، کە ستەمکاری دڵڕەق بەرانبەر بە ھەر کەسێکی ڕەوا دەبینێت، ھەڵسوکەوتێک کە لە ئازار و مەینەتیی دەروونی خودەوە سەرچاوە دەگرێت. بێ گومان ئەمە، دڵڕەقانەترین کتێبی دۆستۆیڤسکییە لەنێو ھەموو دڵڕەقییەکانیدا، خوێندنەوەی ئەم کتێبە ئازاردەر، ھەراسان و وەڕەزکەرە. تەماشاکردنی بەردەوامی ھەوەسبازییەکانی مرۆڤێکی چەپەڵە لەژێر زەڕەبینێکدا، ڕێک وەکو خستنەژێر ڕەزەبینی جاڵجاڵۆکەیەک و گەورەکردنی ئەو تا ئەندازە سەگێکی زل و گەورەترکردنی وێنەکەی بە ڕادەیەک، کە سەرانسەری دیوارێک دابپۆشێت. ئەمە کتێبی ھێما گەورەکانە، شتێکی ھاوشێوەی میتەرلینگ، یان ئیبسن، کە ھاوکات بە واقعبینییە زیادەڕۆییانەکەی پەستمان دەکات. نیگارکێشێک بێننە بەرچاوی خۆتان کە بە شێوەیەکی ھێندە ڕاستەقینانە وێنەی ئاگر بکێشێک کە دەست و ڕووخسارمانی پێوە بسووتێنێت. تەواوی ئازاری کەسایەتییەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، لە دیدگەی دۆستۆیڤسکییەوە ئازاری ئەخلاقین. دۆستۆیڤسکی بایەخێکی وا بە ئازاری جەستەیی، یان برینی لەش و نەخۆشییەکان نادات، ئەو تەنیا سەرنجی لەسەر ئەشکەنجەی ئەخلاقییە. لە بەرھەمەکانی دۆستۆیڤسکیدا، ھەمیشە ئازاری ئینسان، بەرئەنجامی کردەوەکانی خۆیەتی نەک ھیچ شتێکی دی. لێرانەدا بە ڕوواڵەت تووشی لێکدژی دەبینەوە، چونکە بەر لەمە، گوتم کە بێگانە، حەماسەی زووخاوێکی سەرچاوەگرتووە لە کردەوەکانی ملھووڕێک. بەڵێ! وەلێ ملھووڕ لەم چیرۆکەدا، نە تزاری ڕووسە و نە ھیچ کەسایەتییەکی دی کە دەشێت بەسەر ستەملێکراواندا زاڵ بێت. بە پێچەوانەوە، ستەمکار کەسێکی ھەژار، پرۆلیتاریا و گەپجاڕی جارانە، جا ستەمی ئەو، بە شێوەیەکی ئازادانە پەسەند کراوە، ئەمەش لە لایەن کەسانێکەوە کە نەک ھەر بە تەنیا بەوەوە وابەستە نین، بەڵکە بە پێچەوانەوە، ئەوە ستەمکارە کە لە ھەر ڕووێکەوە چاولەدەستی ئەوانە.
    ———————
             ناسنامەی کتێب

    ناونیشان:     بێگانە
    نووســەر:     فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
    بابــــەت:     ئەدەبیاتی ڕووسی ـ سەدەی ١٩
    ژانـــــــر:       ڕۆمان
    وەرگێڕان:     کـەیوان ھـەورامی
    ھەڵـــەبڕ:       ئارێز حەسەن

    ٥٧٥ لاپەڕە
    بەرگی ڕەق
    دوای داشکان تەنیا ٦ھـەزار

    تکایە بە داشکان بیکڕن. ناوەندی «ئــاوێر» داشکانی 40%ی بۆ سەرجەم بەرھەمەکانی؛ لە ھەولێر و سلێمانی «ناوەندی ڕەھـەند» کردووە و لەنێویاندا حەوت کاری وەرگێر دەست دەکەون:

    ١.  بێگانە                           دۆستۆیڤسکی
    ٢.  شەوە ڕۆشنەکان        دۆستۆیڤسکی
    ٣.  سووک و ڕسواکان     دۆستۆیڤسکی
    ٤.  ھــــاوزا                        دۆستۆیڤسکی
    ٥.  بوون و نەبوون          ئارەش نەراقی
    لە نیگای خەییام و
    مـــەولانـاوە
    ٦.  تەقە لە                       فەریدە چیچەک
    کۆلارەکان مەکەن            ئـۆغـڵو
    ٧.  لـــووت                       گۆگۆڵ،
                                               پووشکین، ...
    —————
    ناونیشان:
    ھـەولێر:   ناوەندی ئاوێر / کتێبخانەی پیرەمێرد
    سلێمانی:  نـاوەندی ڕەھەند
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بێــگانە بڵاو کرایەوە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top