به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ى ئاستى لێدانى دڵنیان لاوازه، كێشه‌ى سێكسیشیان هه‌یه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت خێرابوونى لێدانى دڵ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه یان ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له‌لێدانى دڵ رووده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كى گرنگى به ئاره‌زووى سێكسیه‌وه هه‌یه.
رۆژنامه‌ى (النهار)ى لوبنانى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه به‌پێى هه‌واڵه‌كه تیمێك له‌توێژه‌ران توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان لێدانى دڵ و ئاره‌زووى سێكسى كردووه. بۆ ئه‌مه‌ش 70 ژنیان تاقیكردۆته‌وه به نمایشكردنى فیلمى ئیرۆتیكى. هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ى كه تێكڕاى لێدانى دڵنیان له ناوه‌ڕاست كه‌متر بووه واته گۆڕانكاییهكان هێنده نه‌بووه ئه‌و ژنانه بوون كه ساردى سێكسیان هه‌بووه. كه‌چى ئه‌وانى دیكه دڵنیا خێرا لێیداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌رووى زانستى نه‌توانراوه هۆكارى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان لێدانى دڵ و ئاره‌زووى سێكسى ئاشكرا بكات.