محمود درویش
وەرگێڕان || ڕاڤیار نەوزاد
مۆنتاژ || وەرزێر عەبدوڵلا
دووچاوو كه ونن له‌ناو ڕه‌نگه‌كاندا
سه‌وزن له‌پێش چیمه‌نه‌وه
شینن له‌پێش خۆرهه‌ڵاتنه‌وه
ڕه‌نگی ئاو له خۆیان ئه‌گرن و دواتر
ته‌ماشایه‌كی هه‌نگوینی ئه‌نێن
به ده‌ریاچه‌كه‌وه و
ره‌نگی ئاوه‌كه ئه‌بێت به سه‌وز
ڕاستی ناڵێن، درۆئه‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كان و هه‌سته‌كانیش
ته‌ماشای ره‌ساسی غه‌مگین ئه‌كه‌ن و
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌شارنه‌وه
سێبه‌ر ئه‌خه‌نه سه‌ما له‌نێوان
ڕه‌نگی شه‌و و ئه‌و ڕهنگدانهوانهی كه
له به‌راورد ئه‌بنه‌وه
پڕ ئه‌بن له هه‌ڵسه‌نگاندن
دواتر ڕه‌نگیش توشی سه‌رسوڕمان ئه‌كه‌ن
ئایا ئه‌وه «لازهوهردی»ه یان زمورد و زبورجهد
له‌گه‌ڵ تركوازی پاك تێكه‌ڵ بوون؟
هه‌روه‌كو ههستو سۆزه‌كان
گه‌وره ئه‌بن و بچوك ئه‌بنه‌وه
گه‌وره ئه‌بن ئه‌و كاته‌ی کە
ئەستێرەكان پیاسهئهكهن له‌سه‌ربانه‌كان
بچوكیش ئه‌بن له ناو نوێنی خۆشه‌ویستیدا
ئه‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونێك له‌خۆیان بگرن
كه به‌هێواشی له‌ناو په‌رده‌كانی شه‌ودا بۆلای دێن
دائه‌خرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگوینێك له‌خۆیان بگرن
كه له شانه‌ی هه‌نگه‌وه ڕژاوه
ئهكوژێنهوه وه‌كوو هیچێكی شاعیرانه
تهمومژاوێكی سۆزداری دارستانه‌كان
ئاگر ئه‌ده‌ن به‌مانگ
دواتر ئازاری سێبه‌ریش ئه‌ده‌ن؛
ئایا سه‌وی تۆخ و شینی تۆخ و له‌ناو مندا
منی ره‌ساسی بێ لایه‌ندا سه‌وزتر ئه‌بن؟
ئه‌ڕواننه بۆشایی، گه‌ردنی كۆتر
به‌تێڕوانینێكی قاوەیی كل ئه‌كه‌ن
له‌ناو یه‌كێك لهباخچهكانیش
پانكهكانی خۆبه‌زل زانی
بۆ تاوسێك ئه‌كه‌نه‌وه
چنار و زه‌یتون زیاتر و زیاتر
به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه
ڕائه‌كه‌ن له ئاوێنه
چونکە ئه‌و ته‌سكتره له‌وان
ئه‌وان له‌ڕۆژدا ته‌ماشای
ئه‌و هیچه‌ی ده‌وریان ئه‌كه‌ن و
هه‌ڵیان ئه‌ستێنن، لهخۆشیشا ڕا ئه‌كه‌ن
ئه‌وان له‌شه‌ویشدا دوو ئاوێنه‌ن
بۆ نه‌زانرا و له قه‌ده‌ری من
ئه‌بینم، یان نابینم
كه شه‌و خه‌ریكه چ سه‌فه‌رێكی
ئاسمانی ده‌ریایم بۆ ڕێك ئه‌خات
و منیش له به‌رامبه‌ر ئه‌واندام
من یان منی منا
دووچاوی پاكی
هه‌وراوی ڕاستگۆ
درۆزنن چاوه‌كانی
به‌ڵام، ئه‌وو كچه كێیه؟
محمود درویش
وەرگێڕان || ڕاڤیار نەوزاد
مۆنتاژ || وەرزێر عەبدوڵلا