• نوێترین بابەت

    عەدمی ئەخلاق وبەرەوپێش چوونی کورد!

    عەدمی ئەخلاق وبەرەوپێش چوونی کورد!


    هیوادارم ئەم باسە بێ ئینسافی تیانەبێت،
    لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا.ئەوەی سەقفێکی هەبێ بۆژیان خێزانێکی هەیە .ئەوەی خێزانیکی هەبێت تەلەفیزۆنێکی هەیە.ئەوەی تەلەفیزیۆنێکی هەبێت سیاسیەکی هەیە.ئەوەی سیاسیەکی هەبێت خەلەلی ئەخلاقی هەیە.
    تیڤیەک تایبەتەبە کۆمەڵایەتی وخێزان سەراپاسیاسەت نغرۆی کردووە،تیڤیەک هەیەبەپەروەردە سەراپاسیاسەت عەدمی کردوە.تیڤیەکانی کوردستان سەراپا عەدمی ئەخلاقەکەن لەکۆمەڵگادا،بەدەعمی ساسیەکان وبەیانووی بەرەوپێش چوونی کوردستان وکۆمەڵگا،کامێریەک بکەرەسەرشانت و بڕۆلەبازاڕدا مایک بگێڕە.وەڵامی تەواوی پرسیارەکانت دەست دەکەوێت شرۆڤەیەکی زۆر پووختت بۆئەکرێت،بێ ئەوەئیشی ئەوبێت،لەهەمووبوارەکاندا بەهەمان شێوە.ئەوکۆمەڵگایەش ناهەقی نیە چوونک فێرکراوە وەڵام داتەوە،فیرنەکراوە بڵێ زانیاریم نیە ئەوبابەتەپیوەندی بەمنەوەنیە،
    لەسەرەتاوە بەهەڵە پەروەردەکراوە،لەکوردساندا لەسەدانەوەتی مرۆڤەکان پەروەردەی دەستی خێزانین،
    پەروەردەی خوێندنگانین،پەروەردەی مزگەوت وحوجرەکانین،
    چونکە ئیوارە باوک دێتەوە کونتڕۆڵ دەستداتێ و دووسەعات بۆئەوسیاسەتە،دوای ئەوەکۆنتڕۆڵ ئەدرێ بەدایک و چوارچل دەقەی سەیری ئاڵقەی دۆبڵاژەکات ببێ فاسیلە،منداڵەداماوەکەش هەرلەتەنیشیانەوەدانیشت وە،ناشوێرێت بڵێ ئەها ئەوخۆشە مەیگۆڕن،ئەکسەر ئەڵێن تۆئەخوێنیت وسبە،
    کەواتە عەدمی ئەخلاق سەراپامانی داپۆشیوە،هەنگاوی بەروپێش جوونما گەڕانەوەیە بۆ دواوە،هیشتان درەنگ نیە بابچینەوەسەر ئەروەردەی خێزانی وفێربین ئەوەی بواری ئێمەنەبوولێی نەدوێین،تانەوەکانمان بۆهەموبوارو بابەتێک وەڵامیانەبێت،
    نووسینی :هونەرسالار
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: عەدمی ئەخلاق وبەرەوپێش چوونی کورد! Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top