تەنیایی شاجوانەکان
"جەوهەری زیهنی مرۆڤ و شکڵ وەرگرتنی ، پەیوەندی بە بوونی سابتی شکڵی سۆسۆلۆژیەوە هەیە "
هیگڵ .
چەند سەرنجێکی کورت :
١- ئێمە کە سەیری کاندیدەکانمان دەکرد بۆ شاجوانی ، هەستمان بە تەنیایی ئەوان دەکرد . تەنیاییەک کە ڕیشیەکی داکوتاوی لەناو مەعریفە و فیکردا نیە ، بەڵکو ڕیشەیەکی پاتۆلۆژی لە پشت تەنیاییەکەیانەوە بوو. بە زمانێکیتر ، تەنیایی شاجوانەکان تەنیایی سوبێکتێکە کە هەست بە خۆیی و ڕەهەندە مێژوویەکانی
خۆی ناکات و بەردەوام جەخت لەسەر نەخۆشیەکەی دەکاتەوە . ئەمە نوکتەیەکی تەواو ئایدۆلۆژیە وەختایەک هەموو ئەرکە مێژووی و ئەخلاقی و ستاتیکیەکان وەلا بنێت و شەڕی تۆ لەتەک ئەو نەخۆشیەدا بێت کە تەنها بۆخۆت نەخۆشیە و پێت وایە خەڵکیش دەبێت وەک تۆ شەڕی نەخۆشیەکەت بکات.
ئەو رۆحە مۆدێرنە نارسیستیەیی بونیادی شاجوانەکانە ، بێ بوونی فەزای شاجوانی هیچ لە رۆحی نارسیستیانەی شاجوان ناگۆرێت ، بەڵکو شاجوان پێویستی بەوەیە کەسانێک هەبن پێی بڵێن تۆ زۆر جوانیت ، ئا .. تۆ زۆر لە ئێمە جوانتری ، تۆ کۆتا نوێنەری جوانیت لەسەر زەویی ...!
٢- وەختایەک " هیگڵ " لە تەئویلی ئایەتێکی " پەیمانی کۆندا " دەڵێت ، ئیبراهیم پێی وابوو هەموو جیهان دووژمنی ئەون ، بەڵام جگە لە ئیبراهیم کەس ئاگای لەم دووژمنایەتیە نەبوو . لە ڕاستیدا ئەم تەئویلە دەکرێت ئەو پانتاییە مۆدێرنە بۆ ئێمە داگیربکات تا ئێمەش تەئویلێکی دیکە بکەین ، شاجوانەکان پێیان وابوو ئێمە دێوانەی جوانی و شەنگیان بووین ، بەڵام ئەم شتە تەنها لای ئەوان هەبوو وە کەسمان ئاگامان لەم چیرۆکیی شەیداییە نەبوو ، واتا ئەوان عاشقی خۆیان بوون و بەم رۆحیەتە نارکسیۆسیەوە پێیان وابوو ئێمەش عاشقی ئەوانین .
٣- دیارە ئەرکەکە بۆ شاجوانەکان قورسترە وەک لە ئێمە ، ئەوان دەبێت لەدوایی ئەم پرۆسەیەشەوە شەڕ لەگەڵ چاوی شەیداکانیاندا بکەن ، شەڕەکەی ئەوان لە فەزای مەجازدایە ، ئەمەش دەبێتە ژویسانس و ئێمە
بەردەوام سەیریان دەکەینەوە بی ئەوە بتوانین تەماس لەتەک هیچ شتێکدا بکەین ، وەک جوانی و عەقڵ و هتد...! شاجوانەکان بەردەوام تەنیا دەمێینەوە ، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت چۆن خۆیان لە ناو خۆیاندا دەژین ،
بەو جۆرە ئێمەش لەناو ئەواندا بژین .
٤- بەش بەحاڵی خۆم نازانم ئەوەی خەڵک لە بارەی بنەمای هەڵبژاردنی شاجوانەوە باسی دەکات چیە ، ئەساسەن پرۆسەی هەڵبژاردنی شاجوان واتای چی ؟ شاجوان کێیە ؟ من ناگەڕێمەوە سەر ئەو تەفسیرە کلاسیکیەیی کە جوانی لە عەقڵدایە ، باوەڕم بەم ڕەهەندە نیە لەبارەی جوانیەوە . ئەم پرۆسەیە میدیەمێکی
مەسرەفگەرایی و ڕێکەوتنیکی میدیایی و مەجازیە . شاجوان پرسیارە گەورەکە نیە ، بەڵکوو جوانی پرسیارە گەورەکەیە . ئەم جوانیە لەم مانا پەتی و مەجازیەییدا نیشاندانەوەی مێژووی ئەویدیکەیە و بەمانا
هیگڵێەکەی " پشتکردنە لە غایەت " جوانی وابەستەیە بە مێژوو و ناڕێکی و شەڕە یەک لەدوایی یەکەکانی سادوماسۆخیستەوە . ئەوەی لەناو ئەم پرۆسەیەدایە سەرو کاری لەگەڵ شاجوانداهەیە وەک فیگۆرێک بۆ پێکەنین و روئیاییەکی پۆرنۆگرافی و پڕکردنی ئایکۆنە مەجازیەکانی جیهانی ئێمە . ئەمەش بۆ کارەکتەری شاجوان حەقیقەتە ، بەڵام قسەکە لێرەدا بریتیە لەوەی هەم شاجوان و هەم فەزا و فانەکانیش تەواو کەری یەک عەقڵ و مامەڵەن لەتەک جوانی کە جوانی نیە . ئەوەی خەڵک دەیکات بەرامبەر شاجوانەکان هیچی کەمترنیە لەو رۆحە تەنیا و نەخۆشەی شاجوانەکە خۆی بەرجەستەی دەکاتەوە بەردەوام لەناو خۆیدا .
نووسینی شەنگار سابیر