خوشكەكەی كارداشیان لەماوەی 3 ساڵدا بۆتە خاوەنی 900 ملیۆن دۆلار
خانمە ئەستێرەی تەلەفیزۆنی ئەمەریكی "كایلی جینر" چوە لیستی دەوڵەمەندترین كەسایەتیە ناودارەكان پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە 21 ساڵ و چیرۆكی سەركەوتنەكەی بۆتە جێگەی سەرسوڕمان.
سەروەت و سامانی كایلی لە ماوەی سێ ساڵدا بۆتە 900 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا سەروەتی خانمە پێشكەشكاری ئەمەریكی ئۆبرا وینفری لە تەمەنی 40 ساڵیدا گەیشتۆتە 2.8 ملیار دۆلار.
پێگەی میترۆی بەریتانیا ئاشكرای كردوە كە سەروەت و سامانی كایلی بەهۆی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بووە و بەشێكی دیكە بەهۆی ئەو كەرەستە جوانكاریانەیە كە بەناوی خۆیەوە دەیانفرۆشێت.
ئێستا كایلی زیاتر لە 121 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام و تیایدا ڕیكلام بۆ بەرهەمە جوانكاریەكانی دەكات و جگە لەوەش پەیجی فەرمی كۆمپانیاكەی 19 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
سەركەوتنی كایلی لە ئەمساڵدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوای لەدایكبوونی یەكەم منداڵی كە ناوینا"ستۆرمی" و بەرهەمە جوانكاریەكانی بە ناوی منداڵەكەیەوە بڵاوكردۆتەوە، و بەمەش كایلی بۆتە یەكێك لەو 10 كەسە ناودارەكانی بواری هونەر و ڕاگەیاندن و لە لیستەدا تەنها یەك ئافرەتی دیكە هەیە ئەویش ئۆبرا وینفریە.