• نوێ

    بەپەلە 10دەکەس بوونە قوربانی لەتەقینەوەیەکدا

    بەپەلە 10دەکەس بوونە قوربانی لەتەقینەوەیەکدا 



    ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شەقامێکی نزیک هەڕەمەکانی جیزە لە میسر، دوو کەس گیانیان لەدەستد و ١٢ کەسی دیکە برینداربوون.

    بۆمبەکە بە پاسێکی گەشتیاریدا تەقیوەتەوە و سەرجەم  سەرنشینەکانی بیانی بوون، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە  خەڵکی ڤێتنام بوون.

    لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند، لەناو پاسەکەدا چواردە گەشتیار و شۆفێرەکە و هاوکارێکی گەشتیاری تیادا بووە، تەنها دوو کەس بە سەلامەتی رزگاریان بووە.

    تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە کەرتی گەشتوگوزاری میسر دوای حەوت ساڵ لە ململانێی سیاسی و ئالۆزی ئەمنیەوە بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەپەلە 10دەکەس بوونە قوربانی لەتەقینەوەیەکدا Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top