حەوت نیشانە ئاشکرایدەکەن کە بڕی پێویستی پرۆتین ناخۆیت
پرۆتین یەکێكە لە ماددە پێویستەکان لە جەستەدا و پێویستە بۆ دروستبوونی خانەکان و پێویستی سەرەکییە بۆ قژ و نینۆك و پێست و ماسولکەکان.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، جەستە پێویستی بە پرۆتین هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکان، کەمی پرۆتینیش کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر جەستە دەبێت، لێرەدا چەند نیشانەیەکی کەمی پرۆتین لە جەستەدا دەخەینەڕوو، بەم جۆرە:
- شلبوونەوەی ماسولکەکان تەنانەت لەو کاتەی کە وەرزشیش بکەیت.
- تەنكبوونەوەی قژ و لاوازبوونی نینۆکەکان و وشكبوونی پێست، چونکە جەستە لەم کاتەدا ناتوانێت خانەکان نوێ بکاتەوە.
- ئارەزووی خواردنی شیرینی و سوێری دەکەیت، چونکە لەم کاتەدا جەستە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی شەکرەکانی خوێن بەکاردەهێنێت.
- لاوازبوونی سیستمی بەرگری و تووشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان بە ڕاددەیەکی زۆر.
- کەمبوونەوەی تەرکیز و تێكچوونی میزاج و کەمبوونەوەی وریایی.
- کەم خەوی و خەوزڕان .
- لاوازبوونی کۆئەندامی دەمار و هەستکردن بە لاوازی جەستەیی.