• نوێ

    "بـا لەم ڕۆژەگارە خوار و خێچە بێینە دەرەوە"

    "بـا لەم ڕۆژەگارە خوار و خێچە بێینە دەرەوە"

    بازرگانەملقەویەکان چیتر کراسی ملوان گەورەمان مان بۆ مەهێنن ، با سێبەری پەتی سێدار دەرنەکەوێتە لەسەر گەردنمان .عەتر  لەڕێگای وڵاتی بێگانەوە مەهێنن ، ئینسان پێویستە بۆنی گوڵاوی وەفا و متمانەی لێ بێت نەک خیانەت .بەسە هاوردەکردنی بیجامەی پڵینگی مەگەر نازانن  لەهەموو دنیا  ژنانی کورد لەشەنگال و عەفرین چوون پڵینگ پەلاماری دووژمن ئەدەن ، کراسی قۆڵ کورت و بیجامەی خەت خەتەکانتان مەکەنە ستایلی سەردەممان ، من ئێستاش  ئەوژنانەم لەلا جوانە کەجلێکی کوردی دەکەنە بەریان و بۆنی مێخەکیان لێ دێ و قژیان خەنەی لێ ئەیەن نەک ،وەک کچانی تەکنەلۆژیە تەکنەلۆژیە لە تەوقی سەریەنەوە تاکو نوکی پێیان ساختەیە، مەمکبەنداکەنیان لابەرن بۆدەرئەکەوێت ،چ تەڵەیەکە جوانیەکانی لەم سەردەمە ، دەزانیت چلۆن مرۆڤ ڕۆحی پارچە پارچە بۆتە شت و مەک ،بونەتە ئامرازێکی ڕیکڵام و کەل وپەلی بازرگانی ، ئاخر شکۆی ئیسنان لەکوێیە ؟ کاتێک ژن خوداوەندی جوانی و عەشقە ، ڕیکڵام بۆ شامپۆ و گۆراوی بکات. بەسە ئەی سەرمایەدارە سەخیفەکان ،
    پێویست ناکات ئێوە ستایلە ناساز و ناشرینەکەنتان بە ئێمەی بفرۆشنەوە ، دۆڵابەکەی باپیرەم پڕە لە پۆشاکی قەشەنگ  ، دایە بابڕۆینەوە لادێ ، من شەڕواڵ ومەرتخانیەک ئەکەمە بەر تۆش کراس و کۆڵەوانەکەت لەشان ببستە ،  پێکەوە و کاری هەرەوازی و جوتیاری دەکەین ، مەڕ و ماڵات بەخێو ئەکەین ،ڕووحی تەڕم تیا نەما لەم شارەگەورەیە ،وڕکاس بومە لەناو لەهاژ و هوژی ماشێنی تاکسی و بێتامی کەناڵەتەلڤزیۆنیە ئاسمانیەکان و بەقاڵ و سەوزە فرۆشی فێڵباز و ژنی دەم وچاو ترشاو ، دڵم تێکەڵ دێت بە بۆنی هەناسە بۆگەنی هەم هەموو پیاوە ناوقەد ئەستور و مەلا و مامۆستاگەمژەنە . دایە دڵم کون کون بووە،بەتیری نەیاران ، هەمووتەمەنم خەم و خەزان بوو ،دایە بابڕۆین هەرلەحزەیەک تاڵێک لەقژی تۆ سپی دەبێت و خەونێکی من هەڵدەوارێت ،،بابچینەوە بناری  چیاسەرکەشەکان  ،ئێمە نامۆین لەم شارە قەلەباڵغە با خۆمان وون کەین لە شەیتانەکان لەیاساکان لەچاوی کامێرەکان ولەشەقامەکان با دوورکەوینەوە لەم دوکەڵەڕەشە ،با لەم ڕۆژەگارە خوار وخێچە بێینە دەرەوە  ،دایە ،هەر بە لادێی خۆمان پێت ئێژم ،دڵم وەختە  بتەقێ بۆ بنەکەی دەشتمان بۆ ئاوی کانی و شەونمی بەیان و بۆنی گوڵەبەیبون  وشەوانی دانیشتن لەبەر سۆپای دار و گوێ گرتن لەگۆرانیەکانی حەسەن زیرەک  بە تەسجیل  ، ، بگەڕێینەوە  ئەو زەمەنەی ئەلبومی یادەوەریەکانمان پڕ بوون لەوێنەی  ڕەش و سپی بوو بەڵام ڕۆحمان ڕەنگەڵە بوو...

    "حەمەی شانۆ"

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: "بـا لەم ڕۆژەگارە خوار و خێچە بێینە دەرەوە" Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top