• نوێ

    چۆن ژن لە ساردی سێکس رزگاری دەبێت


    چۆن ژن لە ساردی سێکس رزگاری دەبێت






    هەندێک لە ژنان ساردن لە پەیوەندی سێکس لەگەڵ پیاوەکانیاندا، هیچ کاتێک ناگەنە تێربوون، سێکس کردنیان تەنها بۆ رازی کردن پیاوەکانیانە. 
    ساردی سێکسی چیە؟
    ساردی سێکس واتە نەبوونی ئارەزووی سێکس، کەمی هەستی سێکسی و چێژ نەبینین لە پەیوەندی سێکس.


    هۆکارەکانی ساردی سێکس؟
    هۆکارەکانی زۆرە، دەروونی و هۆرمۆنی و سۆزداری، رەنگە لەبەر داڕوخانی دەروونی بێت، یان ترسان لە دەستدرێژی سێکسی، یان زۆری ململانێ و جیاوازی سێکسی لەگەڵ پیاوەکەیدا.
    - دەکرێت هۆکارەکەی فیسیۆلۆجی بێت، تەسکی راڕەوی زێ و قوڵ نەبوونی، کە لە کاتی سێکس ئازار دروست دەکات، یان بەچووکی کونی زێ لە رووی دەرەوە، ئەوانە هەستی سێکسی دەمرێنن، ئیدی ساردی سێکس دروست دەبێت.
    - کەمبوونەوەی هەردوو هۆرمۆنی تستۆسترون و ئەسترۆجین، رۆڵی گەورەیان هەیە لە ئارەزووی سێکسی، کەمی ساردی سێکس دروست دەکات.
    -ترس یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی ساردی سێکس، ترس لە منداڵ بوون، دووگیانی و ئازاری سێکس. هۆکارن بۆ ساردی سێکس.
    - خووی نهێنی، کەم خەوتن، راڕای و دوودڵی، کاریگەریان دەبێت لەسەر ساردی سێکس.
    جۆرەکانی ساردی سێکس:
    ساردی کەمی بایۆلۆجی.
    رق بوونەوە لە پیاو
    لە کاتی دوو گیانی
    ماندویەتی و کەئابە
    پیاو نازانێت مامەڵە لەگەڵ ژن بکات
    چۆن چارەسەر دەبێت :
    ٠ گفتوگۆی نەرم لەگەڵ ژن و قسەکردنی رۆمانسی بۆ ئەوەی ترسی بڕەوێتەوە.
    ٠ پیاو دەبێت هاوکاری ژن بێت لە کاتی سێکس تێری بکات.
    ٠ ژن و پیاو کاتی گونجاو دیاریبکەن بۆ سێکس کردن.
    ٠ دەبێت ژن شێوازی سێکس فێربن، بەپێی دەستور و داب و نەریتی خۆیان، لە شەرم کردن دوور بکەونەوە.
    ٠ هەندێک کێشەی جەستەیی و دەروونی هەیە پێویستی بە بینینی دکتۆرە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چۆن ژن لە ساردی سێکس رزگاری دەبێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top