مۆبایلێک دەبێتەهۆی گیان لەدەستدانی ژن و مێردێک
بەپێی ماڵپەڕی عەرەبییە، ژن و مێردە میسرییەکە لە شوقەیەکدا لە کوەیت ژیاون و شوقەکە گڕیگرتووە و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە سەرە پلاکی وایەری مۆبایل کە بە کارەباوە بووە تا مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە گڕیگرتووە و ئاگر کەوتووەتەوە.
ئیهاب عەدلی شاکر لەگەڵ ژنەکەی نانسی سەمیر بەهۆی ڕێژەی سوتانەکەیانەوە گیان لەدەستدەدەن، بەڵام دوو منداڵەکەیان و خزمەتکارەکەیان برینداردەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی موبارەک دەکرێن.
هەروەک لە راپۆرتی ئاسایشی ناوچەکەدا هاتووە، لەکاتی نوستندا ئاگرەکە لە هۆڵی سەرەکییدا کەوتووەتەوە بەڵام دواتر تەشەنەی کردووە بۆ ژوورەکانی تر و دوکەڵ و ئاگرێکی زۆر دروستبووە، کە تووشی ڕشانەوە و تەنگە نەفەسیی کردوون، لەدوای هاوکاریی دراوسێکانیان بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکە لە ئەنجامدا ژن و مێردەکە گیانیان لەدەستداوە و منداڵەکانیان ڕزگاریان بووە.