ئەشکەوتەکەی پلاتۆن
دیدگایەکی هۆبرت کنوبلاخ خەونی سەرمایەداری لە ئێستادا .
نووسینی:شەنگار سابیر
١- کنوبلاخ لە کتێبی " کۆمەلناسی زانستیدا " دەڵێت ئیدی پەیوەندی " زانست و زانستخواز " وەک پرسێکی تائەندازەیەک کۆن سەیردەکرێت ، گەڕان بەدوای حەقیقەتدا ئیدی مۆتیڤی بیرکردنەوەی ئیمڕۆ نیە ، دۆزینەوەی " حیکمەت " بە هیچ کارێک ناخوات و بزنسی پێوە ناکرێت ، تەنانەت ئەو " خودا " یانەی
لەسەدەکانی ڕابردودا هەبوون ئیدی هەندێکیان مردوون . ئێمە ڕوونتر دەتوانین بڵێن هەندێک لەو خودایانە
بوون بە کاڵا و لەخزمەت بەرژەوەندیە ئایدۆلۆژیەکانی فڵان بزوتنەوە و ڕەوتدا بەکار دەبرێن.
بۆ نموونە " کسنۆفانسی ئیلیایی " وێنەی خودا بە هەستێکی قەومی دەچوێنێت ، وەک ئەوەی بەنرخترین کاڵای حکومڕانی لاهوتی لە ئیستادا کڕین و فرۆشی پێغەمبەرەکان و خوداکانیەتی لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ڕۆژئاوادا ، ئەوە خودا بوو فڵان قەومی پاراست بەڵام چۆن ؟ خودا خستیە دڵی ئەمریکیەکانەوە کە کوردوستان ڕزگار بکەن ، لێرەدا خودا کاڵایەکی هۆڵیودیە و فریاد ڕەسەکەش ئایدۆلۆژیایی ئەمریکاییە و ئەم خودایەیان لە سعودیە کڕێوەتەوە .
٢- ئەگەر بەزمانێکیتر بڵێم لەگەڵ یەکەم پاشەکشەی مرۆڤ لە پرسیارە فەلسەفیەکان و شەن و کەو کردنی
تیوریایەکان ، سەرمایەداری ئەم غیابە عەقڵیە ئیستیغلال دەکات و دەیکات بە موڵکی خۆی ، خۆ ڕەنگیشە
دوای سەدساڵیتر وەک کاڵایەکی پێرفێکت پێت بفرۆشێتەوە ، وەک چۆن ئێستا زانست و حەقیقەتت وەک کاڵایەکی مەعریفی سەرمایەداری پێدەفرۆشێتەوە . خۆ ئەگەر پینج سەد ساڵ بەر لەئێستا زانست بریتی بوایە لە گوتارێکی هیومانیستی و لەناو ئاگۆرادا مانیفێست ببوایە ، ئەوا ئێستا بووە بە " ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید " و دەبێت بڕێک پارە بدەیت تا لەم ڕێگەوە بەدوای جۆرێک لە حەقیقەتی دەستکردا بگەڕێت ،
هاوکات ئەم زانستە مۆدێرنە مرۆڤ بەرەو جۆرێک لە تەنیایی دەگەڕێنێتەوە کە تەنیایەکی غەریزی و
سێکشواڵیتیە نەوەک تەنیایەک کە خاوەنی فەزیلەتێکی فەلسەفی بێت .
٣- کنوبلاخ نموونەی چیرۆکی " ئەشکەوتەکەی ئەفڵاتون " دەهێنێتەوە و دەڵێت : بەردەوام مرۆڤ دەگەڕێتەوە سەر وێناکردن و وێنەدانەوەی ئەوشتانەی ئێمە بە چاو دەیانبینین . دەکرێت جارێکیتر
ئێمە بەرەو هەمان ئەشکەوت بگەڕێنەوە ؟ بێگومان بەهەمان پرەنسیپ و خەسڵەتی کۆنەوە نا ،
چونکە غەریزەکانی مرۆڤ پانتایی و ڕوناکی زیاتریان دەوێت ، کەوایە مرۆڤی نوێ دێت و ئەشکەوتەکە
میتافۆڕ دەکات و دەیکات بە " شار " لەناو شاردا تابوو دروستدەکات و لەسەر بنەمای تابووکەش سیستمی
سیاسی و ئابوری ، بەدەسەڵاتی ئاینی ، دروستدەبێت و پەیڕەو دەکرێت . خەونی سەرمایەداری لەئێستادا
دروستکردنی " بەهەشتە " لە ڕێگەی " وێناکردنەوە " بەڵام کەرەستە سەرەتایەکانی ئەم بەهەشتە لە
ئەمری واقعدا دروستدەکرێت ، لێرەدا دەبینین بەهەشت هەم بەمانا ئاینیەکەی و هەم ئەو پارادایسە ی وەک
کڵەپ ڕۆژئاوایەکان لێیدەڕوانن ، جۆرێکە کاڵایەکە و بە مرۆڤی نوێ دەبەخشرێت ، کەئەمەش زیاتر شوێن پێی " لیبراڵیزم " لە ڕۆژئاوادا قایم دەکات . وەختێک مرۆڤ هەستەکات لەناو یانەیەکدایە لە
بەهەشت و هەموو حۆریەکانیشی لێن ، ئیدی ئامادەیە هەموو پارەی گیرفانی دابنێت و شەوێکی ئازادانە
لەناو بەهەشتدا بژی ، ئەمەش دەبێتە ڕۆتینێکی ترسناک و وەک ڤایرۆس بەناو مرۆڤایەتیدا گەشە دەکات.
بەجۆریک کەس نایەوێت لەم ئەشکەوتەی لیبرالیزم بێتە دەرەوە و حەزەکات بەردەوام تارمایی جۆرێک
لە حەقیقەت ببینێت نەک خودی حەقیقەت ، تارمایەکانی بەهەشت ببینێت ، تارمایەکانی مۆڕاڵیتی و
زانست ببینێت نەوەک ئیشراق و فەزیلەت .