نرخی ئەرزو خانوو بەرز بووە
یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت نرخی خانوو وزه‌وی له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیوه بینیوه و وته‌بێژی یه‌كێتییه‌كه‌ش هۆكاره‌كانی روونده‌كاته‌وه ده‌شڵێت:ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند چاكسازییه‌كی ئه‌نجامداوه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌كابینه‌ی نۆدا ده‌رده‌كه‌وێت.

یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: له‌ئێستا نرخی خانوو و زه‌وی به‌راورد به‌چه‌ند مانگی رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیوه بینیوه و تاڕاده‌یه‌كیش بازاڕیان جوڵه‌ی تێكه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌شی گۆڕانكارییه له‌سیستمی پاشه‌كه‌وت و پێدانی موچه‌یه له‌كاتی خۆیدا.
رونیشكرده‌وه، له‌ئێستادا نرخی زه‌وی و خانوو به‌راورد به‌پێشتر 30%زیادیكردووه،”به‌جۆرێك پێشتر ئه‌گه‌ر زه‌وی و خانویه‌ك نرخه‌كه‌ی 40هه‌زار دۆلار بوبێت، ئێستا گه‌یشتۆته 55بۆ 60 هه‌زار دۆلار” و وتیشی:هۆكاری دیكه‌ی ئه‌وه‌ی بازاڕیان جوڵه‌ی تێكه‌وتووه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر كه‌ركوكه.
ئاشكراشیكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق و به‌شدارییكردنی كارای كورد له‌پرۆسه‌كه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه نرخی زه‌وی و خانووبه‌ره گرانبوونی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
راشیگه‌یاند:”كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند چاكسازییه‌كی ئه‌نجامداوه و به‌رهه‌می ئه‌و چاكسازییانه له‌كابینه‌ی نۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به فیعلی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌رێی سێكته‌ری تایبه‌ته‌وه گه‌شه به‌ئابوری هه‌رێمی كوردستان بدات”.