• نوێ

    مەترسیەکانی بەکارهێنانی دەرمانی دژەدووگیان بوون

    مەترسیەکانی بەکارهێنانی دەرمانی دژەدووگیان بوون


    ڕۆژانە سەدان خانم دەرمانی دژە دووگیان بوون دەخۆن لەبەر ئەوەی شێوازێکی چاڵاک وئاسانە بۆ رێگری کردن لە دووگان بوون، بەڵام ئەو دەرمانانە کێشەی زۆر گەورەتر دروست دەکات کە چارەسەرری نیە.

    ئەم دەرمانانە لە هۆرمۆنی پرۆجسترۆن و ئەسترۆجینی دروستکراوە بەرهەم دەهێنریت و رێگری دەکات لە هێلەکەدان بۆ فرێدانی هێلکەیەک مانگانە.

    وەکو هەر دەرمانیکی کە، ئەم دەرمانە چالاکە لە بەرگری کردن لە دووگیان بوون، بەڵام زیانی زۆر زیاتر دەگەێنێت بە لەش وتووشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکات:

    - دەرمانی دژە دووگیان بوون دەبێتە هۆی تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک، ئەم دەرمانە ئەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆن لە لەشی خانمان و ئەوەش ئەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەبجەی مەمک.

    - خواردنی ئەم دەرمانە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبیتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان.

    - ئەم دەرمانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات،لە کاتی نەگەیشتنی خۆێن بۆ بەشێکی مێشک، خانەکانی مێشک دەمرن و تووشی جەڵتەی مێشک دەبیت، و دوو جۆری جەڵتە هەیە کە یەکیکیان بە هۆی نەگەیشتنی خۆێن بۆ مێشک روودەدات و جۆرەکەی دیکەی بە هۆی خوێن بەربوونی ناوەکی روودەدات، لە کاتی هەست کردنت بە ئازاری سەر ئەوە دەبێت راستەوخۆ و بە شێوەیەکی کۆتایی واز لەم دەرمانە بهێنیت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مەترسیەکانی بەکارهێنانی دەرمانی دژەدووگیان بوون Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top