ئایا جگه‌ره‌كێشان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی ده‌روونیه‌وه هه‌یه؟
زانایانی ئه‌كادیمی زانستی وڵاتی فینله‌ندا توانیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه بدۆزنه‌وه كه له‌نێوان جگه‌ره‌كێشان و نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان و توڕه‌ییدا هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی لایف پرۆ، پاش چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه كه ساڵانێكی زۆر به‌رده‌وام بووه و زیاتر له 6 هه‌زار خۆبه‌خشی له‌خۆ گرتبوو، زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه 10 جگه‌ره ده‌كێشن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی ده‌روونی زیاتره به به‌راورد به‌كه‌سانی ئاسایی.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بهوهشدهكهن، ئه‌و ژه‌هراویبوونه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یه، كاریگه‌رییه‌كی خراپ جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها زۆرجاریش ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌ی پێش وه‌خت و له‌ده‌ستدانى زرنگى.