سبەینێ بشووی فەرمی ڕاگەیندرا
بە فەرمی لە هەریەکە لە پارێزگای میسان و بەسرە سبەینێ کرایە پشووی فەرمی.
ئەنجومەنەکانی پارێزگای میسان و بەسرە ڕایانگەیاند کە سبەینێ بە هۆی بۆنە ئاینیەکانی شیعەکانەوە دەبێتە پشووی فەرمی لەو پارێزگایانە.
وتیشی کە ئەو پشووە سەرجەم فەرمانگەکان بە خوێندنگاکانیشەوە دەگرێتەوە، مانگی موحەرەم یەکێکە لە مانگە پیرۆزەکان بە لای موسوڵمانانەوە و بە هۆیەوە چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی دەبێت ڕۆژی ١٠ی موحەرەمیش کە هاوکاتە لەگەڵ ٢٠ی مانگ لە هەرێمی کوردستانیش پشووی فەرمی دەبێت.