• نوێترین بابەت

    تۆ لێرەنیت 

    تۆ لێرەنیت
    منیش کەم کەم ئەچمەوە یادی ئەو ڕۆژەی
     باوەشت ماچ بوو بەسەر لەشما..

    تۆ لێرەنیت
    نیگات بچەقێنیە دڵم
    لەگەڵ هەر ناو هێنانێکما
     ببمە پەپولەی وێڵ و کەم کەم بفڕم

    تۆ لێرەنت
    زەمەن کارێکم پێ ئەکا
    شەرمەزاری لایەن تۆ بم
    چرکە چرکی سەعاتەکەم
     وام لێ ئەکا ڕەنجەرۆی بەر دەرگای تۆ بم

    تۆ لێرەنیت
    دەسا ئەبمە جەلادێک و لە تۆ نەبێ
    خەم لە خودی خۆشم ناخۆم
    لەبەر دوو چاوی تۆ نەبێ
    سەفەر ئەکەم لەم نیشتیمانە هەر ئەڕۆم

    تۆ لێرەنیت
    گەر ئەبینی سیمام شێوەی مناڵێکە
    بوکەڵەکەی لێ ون بووە
    بێ تۆیی دەردێکی سەختە پایزم و ڕەنگم زەرد بووە

    حەمەی لەیلا

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تۆ لێرەنیت  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top