• نوێترین بابەت

    خەونەکانت چیت پێدەڵێت دەربارەی تەندروستیت 

    خەونەکانت چیت پێدەڵێت دەربارەی تەندروستیت ؟

    توێژینەوەکان دەریانخستووه کە ئەو کەسانەی شەوانە بە ئارامی دەخەون، خەوی باش دەبینن و لە ئەنجامدا تەندرۆستی مێشکیان جێگیرە.

    ئەم توێژینەوەیە لە زانکوی تۆرکۆ لە وڵاتی کەنەدا ئەنجامدراوە، توێژەرەکان هەستان بە چاودێری کردنی کەسانی تەندروست بۆ ماوەی ٣ هەفتە و داوایان لەو کەسانە کرد کە بەیانیان دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن ئەو خەونانەی کە بینیویانە لە شەودا بینوسنەوە.

    ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە ئەو کەسانەی دەروونیان ئارامە شەوانە خەوی باش و دڵخوخشکەر دەبینن، بەڵام ئەو کەسانەی کە لە درێژای رۆژەکەدا قەلەقن ئەو شەوانە خەوی ناخوش دەبینن.
    هەروەها ئاسودەبوونی دەرون پەیوەنی بە بینینی خەوی باش هەیە.

    توێژەرەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە لە دەهاتوودا هەوڵ دەدەن پەیوەنی نێوانی ئارامبوونی دەروون و کونتروڵکردنی هەست و سوزی مرۆڤ بزانن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خەونەکانت چیت پێدەڵێت دەربارەی تەندروستیت  Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top