باشترین چارەسەر بۆ قەبزی و گرفتی میزنەکردن
کاڵەک لەو میوانەیە کەمرۆڤ فرێش دەکات و لەشی پاک دەکاتەوە ئەمەش کالۆری کەمە و باشترین خۆراکە بخورێت لەنێوانی ژەمەکاندا بەوپێیەی ڤیتامین و کانزاکان و دژە ئۆکسان و ریشاڵی تێدایە.
وێب سایتی Step to Health بڵاویکردۆتەوە کاڵەک تایبەتمەندیی میزپێکەری زۆرە بەوپێیەی ٩٠%ی ئاوە و پۆتاسیۆمی زۆرە ئەمەش دەیکاتە باشترین بۆ چارەسەری قەتیسبونی میز و شلەمەنی لەلەشدا.
شێوازی ئامادەکردنی:
٢ پارچە کاڵەک
٢ چڵ کەرەوزی فرێش
کاڵەک و کەرەوزەکە تێکەڵ بکە تا شێوە گیراوەیەکی فرێشت دەست دەکەوێت بەو جۆرە ھەوڵ بدە بەیانیان بەساردی بیخۆیتەوە لەنێوانی ژەمە خۆراکیەکاندا.