• نوێترین بابەت

    ده‌بێت چی بكه‌یت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌رت ده‌گۆڕێت

    ده‌بێت چی بكه‌یت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌رت ده‌گۆڕێت




    له‌ دوای هاوسه‌رگیری زۆر شت  هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیانی تاكدا ده‌گۆڕێت زۆر كات په‌ستانی ژیان و كێشه‌كان له‌سه‌ریان زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان دروست ده‌كات به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌زانن به‌ چ جۆرێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.


    1- پێویسته‌ هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاریه‌ بزانیت كه‌ تیایدا ڕویداوه‌:
    ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت گۆڕاوه‌ ئه‌وه‌ پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ وا بیر بكه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناپاكیت به‌رامبه‌ر ده‌كات به‌ڵكو زۆر كات هۆكاره‌كه‌ی‌ په‌ستانی ده‌ره‌كی ژیانه‌ و تۆش ده‌بێت زیره‌كانه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت و هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانیت.

    2- لێی نزیك ببه‌ره‌وه‌:
    ببه‌ به‌ هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌ت و ئه‌و شاخه‌ سه‌هۆڵه‌ بتوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌نێوان په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ ئێوه‌دا دروست بووه‌ .

    3-كاتی پێ بده‌ و قسه‌ بكه‌ن به‌ یه‌كه‌وه‌:
    ئه‌گه‌ر كاتت نیه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنیشیت و گوێی بۆ بگریت ئه‌وه‌ ته‌نها لۆمه‌ی‌ خۆت بكه‌ و پرسیاری ئه‌وه‌ش مه‌كه‌ كه‌ بۆچی له‌گه‌ڵت گۆڕاوه‌ چونكه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرایه‌.

    4-زۆر زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌:
    ئه‌گه‌ر له‌ تۆدا ڕه‌فتارێك هه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆتدا بچۆره‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌ردوو لا هه‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن.

    5-ئه‌و كاره‌ بكه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی ناكات لێت:
    ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات ته‌ماشای یاری تۆپی پێ بكات و تۆش پێشتر رٍقت لێی بووه‌ی‌ ئه‌وه‌ چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵی دابنیشه‌ و ته‌ماشای یاری بكه‌ یان ئه‌و چالاكیانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ كه‌ ئه‌و ئاره‌زووی ده‌كات ئه‌مه‌ دۆخی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ ده‌گۆڕێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ده‌بێت چی بكه‌یت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌رت ده‌گۆڕێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top