"بۆکەسێک "کە نازانێت" ؟؟
ئەم هەستەم بۆ "کەسێکە"
کە دڵم وەک بای نەسیم
دەشەنێتەوو بۆیی
دەمەوێ بزانیت
بەشی من لە “تـــــــــــۆ”
"عشق" نیــــــــــە
"غەریزە"نیـــــــــە
"موشتاقی" نیــــــــە
هەر ئەو "دڵتەنگیە "بێ کۆتاییە
کە ڕۆژانە دێوانەم دەکات و
شەوانیش سەرگەردان
"ئەمشەویش" ئیتر"گوزەری کرد"
و
بای نەسیم پەردەی لەسەر
ڕۆژێکی نوێ هەڵدایەوە
بەڵام من بەبێ خەووو
دووبارە نائومێد نیم
وەک هەمیشە بۆتۆ
بێدارم و دەنوسم :
"بەیانیت باش خۆشەویستم".
سروە تاهیر