• نوێترین بابەت

    لە قەڵادزێ کچێک خۆی دەسووتێنێت

    لە قەڵادزێ کچێک خۆی دەسووتێنێت

    لە قەڵادزێ کچێک خۆی دەسووتێنێت، بەگوتەی سەرچاوەیەک لە ماڵەوە ئاگری لەخۆی بەرداوە و خۆی ستووتاندووە، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێش دەڵێت، بەهۆی رێژەی سووتاوییەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی و لەوێ گیانیلەدەستداوە.

    عوسمان محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23-8-2018، کچێک بەناوی (پەرواز حوسێن) تەمەن 16 ساڵ لە گەڕەکی ئاشتی قەڵادزێ بەهۆی ئەوەی بە ئاگر سووتاوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەی کە 70% بووە بەڕێدەکرێت بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی و دواتر لە درەنگانی شەو گیانلەدەستدەدات".

    جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ دەشڵێت، بەگوتەی یەکێک لە نزیکەکانی ئەو کچە کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت، کچەکە خۆی سووتاندووە. بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆسووتاندنەکەی نەزانراوە.

    پۆلیسی راپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە قەڵادزێ کچێک خۆی دەسووتێنێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top