• نوێ

    سۆپەرساکۆ و هاوسەرەکەی پێکەوە نوێترین وێنە بڵاودەکەنەوە


    سۆپەرساکۆ و هاوسەرەکەی پێکەوە نوێترین وێنە بڵاودەکەنەوە

    ئەمڕۆ  هاوسەرە شۆخ و شەنگەکەی (سۆپەر ساکۆ)  دەرکەوتەوە بە جوانیەکەی  دەبێتە جێی سەرنجی بینەرەکانی پاش بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەیان لە ئینستاگرام. لەماوەیەکی زۆر کەمدا لە کوردستان ناوبانگی دەرکرد بەهۆی بەکارهێنانی ئاوازی گۆرانییەکەی (mi gna) ئەو گۆرانیە ئەرمەنییەی کە ملیۆنەها بینەری هەیە لە یوتیوب و بۆ چەندین زمانی جیاوازی جیهان وەرگێراوە و خاوەنەکەشی گۆرانیبێژی پۆپی وڵاتی یەریڤانە بەناو سۆپەر ساکۆ . سۆپەر ساکۆ پاش ئەوەی هەوادارێکی زۆری لە کوردەکان لە خۆی کۆکردەوە و ماوەیەکە بووەتە جێگەی قسە و باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبراو بریارە بەم نزیکانە لە  کوردستان  کۆنسێرتیش ئەنجامبدات. ساکۆ لە وڵاتی یەریڤان ژیان بەسەر دەبات و  خاوەن چەندین گۆرانی بەناوبانگە بەناوەکانی ( mi gna - na na na ) و هاوکات هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی شۆخدا کردووە و منداڵیشی هەیە .

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سۆپەرساکۆ و هاوسەرەکەی پێکەوە نوێترین وێنە بڵاودەکەنەوە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top