وەفدێک لەبەغداوە گەیشتە هەرێم
بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى ئاب وهفدى چه‌ند لیستێكى عێراقى گەیشتنە هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق. وهفدهكهى به‌غدا پێكهاتبوون له نوێنه‌رى لیسته‌كانى سائیروون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ره‌وتى حیكمه به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم، لیستى نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌وه جگه له لیستى وه‌ته‌نیه كه به لیستێكى سوننه ناسراوه. بڕیاره ئه‌و وه‌فده هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێى پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق . له‌وباره‌یه‌وه عه‌لى حوسێن، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه كوردستانى و عێراقییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ دواڕۆژ وتى"هاتنى ئه‌و شاندانه بۆ هه‌رێم گرنگه، به‌ڵام گرنگتر له‌وه رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى خۆمانه وپێویسته هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن به‌یكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانى كورد چیتر نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه". ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ وهفدێكى یه‌كێتى و پارتى سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سهركۆمار و نوێنه‌رى چه‌ند لایه‌نێكى عێراقى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوونه‌وه.