• نوێترین بابەت

    بۆ ئەوانی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە.... ئاگاداربن

    بۆ ئەوانی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە.... ئاگاداربن

    لەگەڵ گەیشتن بە  تەمەنی ٥٠ ساڵی، مرۆڤ تووشی چەن نەخۆشیەکی لە ناکاو دەبێت کە لە پێشتر تووشی نانەبووە.

    هەندێک لەو نەخۆشیانە کە ئەگەریان زۆرە لەسەرو تەمەنی ٥٠ ساڵیەوە تووشمان بن:

    ١. جەڵتەی دڵ: ساڵانە ٧٣٥٠٠ کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی جەڵتی دڵ دەبن،
    لەکاتی گەیشتن بە تەمەنی ٥٠ ساڵی، ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیە لە ٪٥٠ زیاتر دەبێت بەتیابەت ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و بەردەوام جگەرە دەکێشن.

    ٢. جەڵتەی مێشک: جەڵتەی مێشک رودەدات بە هۆی نەگەیشتنی خوێن بۆ میشک و لەئەنجامدا ئەبیتە هۆی مردنی خانەکانی مێشک، لە رێگای کەم کردنەوەی کێش و وەرزش کرن ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیە کەم دەبێتەوە.

    ٣.  بەردی گورچیلە:  لە رێگای کۆ بونەوەی کالسیۆم، بەردی گورچیلە دروست دەبێت. ئەکەر قەبارەی بەردەکە بچوک بێت ئەوە لەگەڵ میزدا دادەبەزێت بەڵام ئەگەر قەبارەی گەورە بێت ئەوە تووشی خوێنبەربون و ئازاریکی زۆر دەبیت .
    ئەم نەخۆشێە زیاتر پیاوانی بە تەمەن تووشی دەبن.

    ٤. پووکانەوە و لاوازی  ئێسک: لە کاتی پیر بوون، مرۆڤەکان ئێسکیان بەرەو پوکانەوە دەچێت، بۆیە زۆرکات شکان یان دروستبوونی درز لە ئێسکی بەتەمەنەکان کاتێکی زۆری دەوێت بۆ چاکبوونەوە، وە بەتایبەت لە خانماندا.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆ ئەوانی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە.... ئاگاداربن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top