• نوێ

    دڵنیا رەزازی وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە

    دڵنیا رەزازی وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە

    خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد " دڵنیا ڕەزازی" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی بڵاوکردەوە.

    دڵنیا ڕەزازی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکیش دەرکەوتوون.

    دڵنیا ڕەزازی، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (دووری تۆ) کە بۆ مەرگی (مەرزیە فەریقی)ی خانمە ھونەرمەندی کۆچ کردووی کە دەکاتە دایکی بڵاو کردەوە، دەستی بە کاری ھونەری کرد، پاشان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2016ـدا ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی (لەو ڕۆژەی) بڵاو کردەوە.

    دڵنیا، کچی هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد(مەرزیەی فەریقی و ناسری رەزازیی)ەو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە بە ناوی خاوەنی کچێکە بە ناوی(لۆلان) لە ئیستاشدا لەگەڵ خانەوادەکەی لەوڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبەن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دڵنیا رەزازی وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top