• نوێترین بابەت

    مووچەی خانەنشینی دابەش دەکرێت

    مووچەی خانەنشینی دابەش دەکرێت

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچەی خانه‌نشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش دەکرێت.

    بەگوێرەی دوایین ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو  18 و 19ی ئابی 2018، كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی، به‌ڵام بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینانیش پێش جه‌ژنی پیرۆزی قوربان مووچه‌ وه‌ربگرن و به‌مه‌ش كۆتایی ده‌هێنرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.

    به‌هۆی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداوه‌ كه‌ 317 ملیار دیناره‌، پێش جه‌ژنی قوربان، ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران مووچەیان وەرگرت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: مووچەی خانەنشینی دابەش دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top