پرۆفیسۆرێکی کورد گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بیركاری له‌جیهان به‌ده‌ستده‌هێنێت و دواتر خەڵاتەکەی لێدەدزرێت
پرۆفیسۆرێكی كورد، پاش ئەوەی دوێنێ خه‌ڵاتی فیڵدز-ی له‌بواری بیركاری پێبەخشرا، بەڵام دواتر خەڵەتەکەی لێدەدزرێت.
دوێنێ چوارشەممە ١ی ئاب پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار(فەرەیدون درەخشانی)، کە زانایەکی کوردە لە بواری زانستی بیریکاری و مامۆستای زانكۆی كامبریجی بەریتانیە، لە مەراسیمێکدا لە وڵاتی بەرازیل خەلاتی فیڵدز-ی لە بوارەکەیدا پێبەخشرا، كه هاوتای به نۆبڵی ئه‌و بواره داده‌نرێت.
پێشتریش کۆچەر بیرکار خەڵاتی ئەنجوومەنی بیركاری ئەمریکا ،ناسراو بەAMSی لەگەڵ سێ بیرکاری دیکه وەرگرتبوو.
لە پاش مەراسیمەکە كۆچەر بیركار خەڵاتەكەی لەنێو جانتاكەی داناوە، كە بەهاكەی دەگاتە چوار هەزار دۆلار، بەڵام دواتر بۆیدەردەكەوێت كە لێ دزراوە، دواتر رێكخەرانی مەراسیمەكە لەرێی كامێراكانی چوادێرییەوە دوو گومانلێكراویان دەستنیشان دەکەن بە تۆماتی دزینی خەڵاتەکە .
لهئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک کۆچەر نوسیویه‌تی، "كاتێك چوومه ئه‌و یانه‌و بیركاریم لێ ده‌خوێند، وێنه‌ی براوه‌كانی خه‌ڵاتی فیڵدز له‌سه‌ر دیواره‌كانی دانرابوون، سه‌یریانم ده‌كرد و به‌خۆمم ده‌گوت، رۆژێك دێت بتوانم یه‌كێك له‌وانه ببینم؟ ئێستاش كه ئه‌و خه‌ڵاته‌م وه‌رگرتووه هیوادارم ئه‌و هه‌واڵه خه‌نده بخاته‌سه‌ر لێوی 40 ملیۆن كورد له جیهاندا.
كۆچه‌ر بیركار له ساڵی 2000ـه‌وه وه‌ك په‌نابه‌رێك چووه‌ته به‌ریتانیا و ئێستا له زانكۆی كهمبریجی ئه‌و وڵاته مامۆستایه.