• نوێ

    شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوودەدات..؟

    شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوودەدات..؟

    هه‌موو زانایانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ سیر یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كان كه‌ زۆرترین سوود به‌ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، سوڕی خوێن و دڵ ده‌پارێزێ، فشاری خوێن و به‌رزی كۆلیستڕۆل كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ش ده‌نك سیر به‌ برژاوی بخۆن، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تان دێت؟ شاره‌زایان تێبینی ئه‌و گۆڕانكاریی و كاریگه‌ریییانه‌یان كرد كه‌ له‌ دوای خواردنی شه‌ش ده‌نك سیری برژاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دا دێ، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

    *له‌ ماوه‌ی 1 سه‌عاتدا ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ له‌ گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بن و ده‌ست به‌ چالاكبوون ده‌كه‌ن.

    *له‌ 2 تا 4 سه‌عات سیر له‌ ڕێی خوێنه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و به‌ خێرایی ڕووبه‌ڕووی خانه‌ ئازاده‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ مانه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.

    *ماوه‌ی نێوان 4 تا 6 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر شیته‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات، ده‌ست به‌ سووتاندنی چه‌وری و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌ ده‌دات.

    *له‌ ماوه‌ی نێوان 6 تا 7 سه‌عات، تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ڤایرۆس و به‌كتریایی چالاك ده‌بێ و به‌ ته‌واوی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.

    *له‌ ماوه‌ی 7 تا 10 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر له‌لایه‌ن پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن، تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ئۆكسید له‌ جه‌سته‌ دروست ده‌كات و ئۆكسانه‌كان له‌ناو ده‌بات.

    پاش 10 تا 24 سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ ده‌ست به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كه‌ن و فشاری خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و خانه‌كان ده‌بوژێننه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام ته‌مه‌ن درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرباش ده‌بێت‌.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوودەدات..؟ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top