• نوێترین بابەت

    فەرهاد پیرباڵ ئازاد کرا و چەند زانیاریەک بڵاوەکاتەوە لەسەر شێوازی زیندانیەکەی

    فەرهاد پیرباڵ ئازاد کرا و چەند زانیاریەک بڵاوەکاتەوە لەسەر شێوازی زیندانیەکەی

    نووسەر ومامۆستای زانکۆ فەرهاد پیرباڵ دوای دیارنەمانوو پاشان بەند کردنی زیاتر لەسێ مانگ دوێنی ئازادکرا دەقی نووسراوەکەی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک کەئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە.

    من، فەرهاد پیرباڵ، کە تەنیا ئەم فێس بوکەم هەیە، دوێنێ پاش نیوەڕۆ ١٧-٧-٢٠١٨ لە "دەست بە سەری" ئازادکرام. سوپاس بۆ هەمووتان..
    سێ مانگ زیاتر بوو دەبووایە بەپێی یاسا بە کەفالەت ئازادبکرێم، بەڵام من دەست بە سەر کرابووم ئەمەش بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی؛ بە بڕیارێکی سەرووی دەسەڵاتی قانوون و داواکاریی گشتی (دەست بە سەر) کرابووم. بە منیشیان نەدەگوت بۆ؟
    من لە ژوورێکی ئینفرادیی (مەترێک و نیو بە مەترێک و نیو) بۆ ماوەی مانگێک زیاتر، پاشان لە قاوشێکی پیس کە نە پزیشک هاتۆتە لام نە هیچ کەسێک لێم بپرسێتەوە.. تەنانەت دیتنی منیش قەدەغە کرابوو. هەرچی شتێک لەبارەی منەوە لە تەلەڤزیۆنی کوردستان ٢٤ ٢ ڕووداو تی ڤی دەگوترا درۆ و دەلەسە بووە.
    ئێستاش تەندروستیم تێکچووە و پێویستیم بە پشوودانێک هەیە و پێویستیم بەوە هەیە لە حەقیقەتەکان تێ بگەم و تەواو دڵنیا ببم  بۆیە بریارم داوە تا رۆژی ٢٠ی ٨ هیچ قسەیەک بۆ میدیاکان نەکەم .

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فەرهاد پیرباڵ ئازاد کرا و چەند زانیاریەک بڵاوەکاتەوە لەسەر شێوازی زیندانیەکەی Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top