له ڕاپۆرتێكدا كه شاره‌زایان له‌باره‌ی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئابڕووچوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی بڵاوبكرێته‌وه، كه به‌هۆی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌ستیان كه‌وتووه.
له ڕاپۆرتێكدا كه شاره‌زایان له‌باره‌ی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئابڕووچوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی بڵاوبكرێته‌وه، كه به‌هۆی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌ستیان كه‌وتووه.
برێت تۆماس شاره‌زا له‌و بواره، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له نێوان ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، هه‌میشه كه‌سی سێیه‌م هه‌یه، كه چاودێرییان ده‌كات و له ڕێگه‌ی كلیك كردن له لینكهكانیان ده‌توانن بڕۆنه ناو كۆمپیتهرهكانیان و زۆربه‌ی زانیارییه‌كانیان بدزن، له ڕه‌گه‌ی هاككردنیانهوه.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئێستا هه‌وڵێكی وا هه‌یه، له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌وه، كه له‌مساڵدا ده‌ستبكه‌ن به بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان یان هاووڵاتییه‌كان، كه سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌یان كردووه.
زۆر كات ئه‌وانه‌ی به‌دوای فیلمی سيكسيدا ده‌گه‌ڕێن، ماڵپه‌ڕێكی زۆریان دێته پێش و كلیك له‌سه‌ر زۆربه‌ی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی هه‌مووی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و ئابڕووبردنی ئه‌وان دانراون، به‌جۆرێك به كلیك كردنی ئه‌و لینكانه به شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانن بێنه ناو كۆمپیته‌ره‌كه‌ت و چی بیانه‌وێ بیدزن.
هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه چاتی له‌گه‌ڵ سۆزانییه‌كان تێدایه و ئه‌وانه‌ی كه له سووچێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه چاتێك ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر كلیك بكه‌یت هاك ده‌كرێیت و زۆر جار ئه‌و چاتانه‌ی كامێراكه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ڤیدیۆكهت تۆمار ده‌كه‌ن، تا دوایی به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌یان بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه كامێراكه‌یان له‌ڕه‌گه‌ی هاككردنه‌وه كرابێته‌وه و پێی نازانن، ڤیدیۆشیان تۆمار ده‌كرێت و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ڤایرۆسیان تێدایه و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه پڕن له لینك و ڕێكلامی هاك، كه‌سێكیش كه ده‌یانكاته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه هاك بكرێت و هه‌موو زانیارییه‌كانی كۆمپیته‌ر یان مۆبایله‌كه‌ی بكه‌وێته ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی هاكی كردووه