• نوێترین بابەت

    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەی دەموچاو

    ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەی دەموچاو

    ئەگەر دەتەوێت لەماوەی چەند ڕۆژێکدا پێستی ڕووخسارت سپی بکەیتەوە، ئەوا ئەم ماسکەی لای خوارەوە بەکاربھێنە.
    ماسکەکە بریتییە لە تێکەڵکردنی چەند کەرەستەیەکی سروشتیی کە زۆربەیان لەماڵەوە لەبەردەستتدان و بەشێوەیەکی ئاسان دەتوانیت دروستی بکەیت.
    پێکھاتەکان:
    * کەوچکێک شیری وشک.
    * کەوچکێک بۆدرەی منداڵ.
    * کەوچکێک گوڵاو.
    * کەوچکێک نیشاستە.
    * کەوچکێک کرێمی شێدارکردنی پێست یاخود ١٠ دڵۆپ ڕۆنی بادەم.
    * بۆ دەموچاوی چەورییش، باشتر وایە ئاوی نیو لیمۆ بەکاربھێنیت.
    شێوازی دروستکردن و بەکارھێنانی ماسکەکە:
    * سەرجەم پێکھاتە وشکەکان تێکەڵ بکە و دواتر گوڵاو و کرێم یاخود ڕۆنی بادەمەکە و ئاوی لیمۆکەی تێبکە و ھەویرێکی لێدروست بکە.

    * دەموچاوت بشۆ و وشکی بکەرەوە، پاشان ماسکەکە بخەرە سەر دەموچاوت و با بۆ ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە. دواتر دەموچاوت بە باشی ھەڵبکڕێنە و بە ئاوی شلەتێن و سابوون بیشۆ.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ماسکێک بۆ خێرا سپیکردنەوەی دەموچاو Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top