٦ چارەسەر بۆ ئاوسانی چاو و پەڵەی رەش
سەرباری گرفتەکانی خەوتن دەکرێ ھۆکاری تر ھەبێ بۆ ئاوسانی چاوەکان و دروستبونی پەڵەی رەش لەدەوری کەئەویش شێوازی ژیان و نەریتە خۆراکییە ناتەندروستەکانە.
بۆ رزگاربون لەم گرفتانە دەبێ پەیڕەوی چەند رێنمایی و چارەسەرێکی سروشتیبەیت کەوێب سایتی NDTV ی ئاشکرایکردوە:
١. سەربەرزکردنەوە لەکاتی خەوتندا: ئەمەش بەسوودە بۆ رێگری لەکەڵەکەبونی شلەمەنییە زیادەکانی چاو و پێڵوەکان و رێگری لەدروستبونی ئاوسان لەکاتی بەئاگاھاتنەوەدا.
٢. گۆرینی بەرگی سەرین و پشتییەکان بەبەردەوامی بۆ رێگری لەکەڵەکەبونی تەپوتۆز لەسەری و بۆ پاراستن لەھەستیاری و خوران و سوربونەوە و ئاوسان.
٣. کەمترکردنەوەی خواردنی خوێ: ئەمەش کەدەبێتە ھۆی قەتیسبونی ئاو لەلەشدا و بەتایبەت دەوری چاوەکان بۆیە کەمکردنەوەی خوێ و زۆر خواردنەوەی ئاو باشترینە بۆ پاراستنی شێداری چاوەکان و رێگری لەدروستبونی ئاوسانی.
٤. بەکارھێنانی خەیار بەھۆی بونی دژە ئۆکسانەکانەوە کەسوربونەوە ناھێڵێت. دەتوانیت خەیار بخەیتە سەر چاوەکان تا ٣٠ دەقیقە.
٥. پارچە پەتاتەی سارد بخەرە سەر چاوەکان بۆ ماوەیەک و مژینی رەگەزەکان و لابردنی ئاوی ژێر چاوەکان.
٦. شیر: پارچەیەک لۆکە بکە بەشیردا و بیگوشە بۆ نەھێشتنی شیرە زیادەکە و بیخە سەر چاوەکان بۆ ماوەیەک کەلە ١٥ دەقیقە زیاتر نەبێت.