• نوێ

    لە چای سەوز چارەسەری شێرپەنجە دەردەهێنرێت

    لە چای سەوز چارەسەری شێرپەنجە دەردەهێنرێت

    بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی RT روسی، زانایانی زانكۆی سوانزی بەریتانی گەردیلەی نانۆیان لە چای سەوزدا دەستكەوتوە، كە لەتوانایدا هەیە سەرجەم خانە شێرپەنجەییەكان لەسییەكاندا لەناوبەرێت.
    چای سەوز چەندین ماددەی چالاكی بایۆلۆجی وەك "پۆڵیفینۆڵ، ڤیتامینات و دژە ئۆكسان"ی تێدایە.
    مادەی پۆڵیفینۆڵ وەك كارایەكی جێگیر كاردەكات و دەبێتەهۆی دروستبونی پێكهاتەی كانزایی شێوە گۆیی.
    زانایان پێكهاتەی ئەو جۆرە چایەیان لەگەڵ گەردیلەی كبریتیدی كادمیۆم و كبریتیدی سۆدیۆم تێكەڵكرد، ئەو گەردیلەیەی دەستیانكەوت 2-5 نانۆمەتربو، كە لەتوانایدا هەیە خانە ژێرپەنجەییەكانی ناو سی ببڕێت و بەتەواوی لەناوی بەرێت، لەكاتی لێدانی بە تیشكی لەیزەر. ئەوەش دەبێتەهۆی بچوكبونەوەی قەبارەی گرێی شێرپەنجەیی بەڕێژەی 80%.
    هەروەك ئەو گەردیلانەش چالاكن دژی میكرۆب، كە رێ لە گەشەی دەگرێت، كاتێكیش تەقینەوە لە خانە ئۆكسێندراوەكاندا ئەنجام دەدەن، رێ لە بڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: لە چای سەوز چارەسەری شێرپەنجە دەردەهێنرێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top