• نوێ

    سەدر و حەکیم و عەللاوی هەوڵی دروستکردنی زۆرینەی پەرلەمانی دەدەن

    سەدر و حەکیم و عەللاوی هەوڵی دروستکردنی زۆرینەی پەرلەمانی دەدەن

    هەریەک لە سائیروون ، رەوتی حیکمە و هاوپەیمانی وەتەنییە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی پێکەوە و لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە زۆرینەی پەرلەمانی دروستبکەن.  ئەندامی لیژنەی دانوستاندنی رەوتی حیکمە دەڵێت: "لێکگەیشتی قووڵ لە نێوانماندا هەیە و دەرگامان کراوەیە بۆ فراکسیۆنەکانی دیکە".

    عەبدوڵڵا زەیدی ، ئەندامی لیژنەی دانوستاندنی رەوتی حیکمە بە رووداوی راگەیاند: "لێکگەیشتی قووڵمان لەگەڵ هەریەک لە هاوپەیمانی سائیروون و وەتەنییە هەیە و گەیشتووینەتە چەند بنەمایەکی جێگیر. لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامە و دەرگامان کراوەیە بۆ فراکسیۆنەکانی دیکە لە کورد ، سوننە و شیعە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی بێنە نێو هاوپەیمانییەکەمان بۆ ئەوە بتوانین زۆرینەیەکی رەها پێکبهێنین".

    ئەو سێ هاوپەیمانییە نزیکەی 100 ئەندام دەبن و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە زۆرینەیەک پێکبهێنن بۆ ئەوەی بتوانن حکومەتی داهاتووی عێراق دروستبکەن و دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتی بگرنە دەست.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سەدر و حەکیم و عەللاوی هەوڵی دروستکردنی زۆرینەی پەرلەمانی دەدەن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top