• نوێ

    خانوویی شێوەی تۆپی لە ھۆڵەندا دروست دەکرێت

    خانوویی شێوەی تۆپی لە ھۆڵەندا دروست دەکرێت

    گوندێکی ھۆڵەندا کە نزیکی یەک سەعات لە ئەمستردامی پایتەختەوە دوورە بووتە سەرنجراکێشترین دیزاینی خانوو لە ھۆڵەندا و تا دێت نازناوی ئەم گوندە کە بە گوندی بۆڵینگ ناسراوە زیاتر دەبێت.
    ئەم گوندە سەرجەم خانووەکانی لە شێوەی تۆپی بۆلێنگ دروستکراوە و خانوویەکە بەتەواوەتی بووتە خانوی خەونی ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە دووری شارە قەرەباڵغەکان بژین
    پێگەی گریەت بیگ ستۆری بڵاویکردەوە کە ئەم گوندە لە ژمارەیەک تۆپی بۆلێنگی پێک دێت بە دیزانێکی تەواو ئەندازەیی و ھونەری دروستکراوە لە لایەن ھونەرمەند و دیزاینەری ھۆڵەندی داریس کریشکامپ لەساڵی ١٩٨٤وە دروستکراوە  و ناوی کەمپی کرێشکامپی لێناوە نزیکەی  ٥٠ خانوی لەم شێوەیە دروستکراوە سەرجەمی ئەو ماوەدەی لێی دروستکراوە مادەی فایبەر گلاسن
    دیزاینی ئەم خانوانە لە سێ بەش پێک ھاتووە ژووری میوان لە نھۆمی زەمینیەوە و حەمام و تەوالێت لە نھۆمی ناوەراست و ژووری نوستنیش لە نھۆمی سەرەوە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانوویی شێوەی تۆپی لە ھۆڵەندا دروست دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top