• نوێترین بابەت

    بۆ پەیوەندیی سێكسی درێژیی چووك چەند بێت؟

    بۆ پەیوەندیی سێكسی درێژیی چووك چەند بێت؟

    درێژیی چووك لە كاتی ئاساییدا نۆ سانتیمەترە، بەڵام لەكاتی سێكسدا دەگاتە زیاتر لە 13 سانتیمەتر. 

    بەپێی توێژینەوەیەك كە لە جۆرناڵی زانستیی (BJUI) بڵاوكراوەتەوە، درێژیی چووك لە كاتی ئاساییدا لە پیاوێكەوە بۆ پیاوێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام لەكاتی سێكسدا زۆرینەیان هاوشێوەن.

    توێژینەوەكە كۆكراوەی ئەنجامی 17 توێژینەوەی پێشترە كە زیاتر لە 15 هەزار پیاو بەشدارییان تێدا كردووە، بەپێی ئەنجامەكان 95%ی پیاوە بەشداربووەكان لە كاتی سێكسدا چووكیان نزیكەی 16 سانتیمەتر بووە.

    گۆڤارەكە ئاماژەی بە توێژینەوەیەكی پێشتر كردووە كە لە گۆڤاری پڵەس وەن بڵاوكراوەتەوە، تیمی توێژینەوەكە 33 چووكی پلاستیكی قەبارە جیاوازیان خستبووە بەردەستی ئافرەتە بەشداربووەكان و داوایان لێكردبوون یەكێكیان هەڵبژێرن، پڵەس وەن دەڵێت زۆرینەی خانمان ئەو چووكەیان هەڵبژاردووە كە درێژییەكەی 16.2 سانتیمەتر بووە. 

    جۆرناڵە پزیشكییەكە دەڵێت كاریگەرییە دەروونییەكان زاڵن بەسەر بابەتەكەدا، ئەگەرنا 98%ی پیاوان قەبارەی چووكیان گونجاوە بۆ سێكس، جگە لە 2%ی ئەو پیاوانەی كە درێژیی چووكیان لەكاتی سێكسدا حەوت سانتیمەتر كەمترە و پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی هەیە.

    پوختەی ئەنجامی توێژینەوەكەی BJUI دەریخستووە ئەو پیاوانەی كە قەبارەی چووكیان بە بچووك دەزانن، تووشی كێشەی جیاوازی سێكسی دەبن، گۆڤارەكە خانمان بە كلیلی چارەسەر دەزانێت، ئەویش بەوەی بەردەوام ئەو پەیامە بە هاوژینەكەیان بدەن كە قەبارەی چووكیان تەواوە.

    بەڵام گۆڤارەكە ئەوە رەتدەكاتەوە قەبارەی چووك پەیوەندی بە ئاستی چێژوەرگرتنی خانمانەوە هەبێت لە كاتی سێكسدا "چونكە زۆرترین چڕیی خانە هەستەوەرەكان لە سەرەتای زێدا كۆبوونەتەوە"
    درێژیی چووك بەپێی گۆڤارە بەریتانییەكە چێژی زیاتر دەداتە پیاوەكە لەڕووی سایكۆلۆژییەوە، بەڵام بۆ هاوژینەكەی  چەند سانتیمێك جیاوازی لە درێژیی چووك، كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر چێژوەرگرتنی نابێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆ پەیوەندیی سێكسی درێژیی چووك چەند بێت؟ Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top