• نوێ

    ئەم ٩ خۆراکە چەندی لێ بخۆیت قەڵەو نابیت

    ئەم ٩ خۆراکە چەندی لێ بخۆیت قەڵەو نابیت

    ھەموو خۆراکەکان کالۆریی جیاوازیان تێدایە بگرە لەو جۆرانەش کەوەک میوەن و دەوڵەمەندن بەشەکری سروشتی کەباشترینە لەشەکری تر.

    بەڵام چەند جۆرێکی خۆراکی ھەیە کەرێژەیەکی کەمی کالۆریییە و ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ رێژەیەکی زۆری پرۆتین وەک پەنیر و ماسی و میوە.

    لێرەدا باس لەچەند جۆرێکی خۆراکی دەکەین کەرۆژنامەی میرەری بریتانی ئاماژەی پێداوە و دەڵێت ھەرچەند زۆریشی لێ بخۆیت توشی قەڵەویت ناکات:

    ١. کەرەوز : ئەمەش پێکھاتەیەکی زۆری پۆتاسیۆم و ریشاڵی ھەیە و ھەر چڵێک ٦ کالۆری تێدایە.

    ٢. توت بێری: ئەمەش دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسانەکان و ھەر کوپێکی ١٤%ی ریشاڵی تێدایە سەرباری ٨٥ کالۆری.

    ٣. ماسی: گۆشتی ماسی زۆر تەندروستترە لەگۆشتی مریشک و مانگا، بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەئۆمیگا ٣ و رێژەیەکی زۆری پرۆتینی کوالێتی بەرز.

    ٤. خەیار: رێژەیەکی زۆری ئاوە و ھەر دانەیەکیش ١٦ کالۆری تێدایە بۆیە زۆری بخۆ چونکە توشی قەڵەویت ناکات.

    ٥. گەنمەشامی: ریشاڵی تێدایە بۆیە زۆرخواردنیشی ئەگەر زۆر چەور نەبێت نابێتە ھۆی زیادبونی کێش.

    ٦. کاھوو: ئەمیش ھەر دانەیەکی ٣ گرام پرۆتینی تێدایە و ئۆمیگا سێی بەسوود دەداتە لەش.

    ٧. تەماتە: یەک تەماتە ٢٥ کالۆری تێدایە سەرباری پۆتاسیۆم و ریشاڵ و ئاستێکی بەرزی ڤیتامین کەھاوکارە لەچارەسەری نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

    ٨. پەتاتەی کوڵاو: ئەمەش رێژەیەکی زۆری کالۆری تێدا نیە و بەھایەکی خۆراکی گەورەی ھەیە و دەوڵەمەندە بەنیشاستە کەھاندەر و ھاوکارە لەبەھێزکردنی بەرگریدا.

    ٩. بەری سندی: ئەمیش بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ھەستی تێربون دەدات بۆ ماوەیەکی درێژتر و کاریگەری زۆرە بۆ کەمکردنەوەی گرفتی ھەرس و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەم ٩ خۆراکە چەندی لێ بخۆیت قەڵەو نابیت Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top