• نوێ

    گرنگترین رێنماییەكان مه‌ساجكردنی هاوسەران بۆ یەكتر

    گرنگترین رێنماییەكان مه‌ساجكردنی هاوسەران بۆ یەكتر




    بەهۆی گرژبونی ماسولكەكانی لەشەوە، پێویستە ژن و مێردەكان بەردەوام مساج بۆ یەكتر بكەن، ئەویش لە رێگەی شیلانی چەند ئەندامێكی لەشی یەكترەوە، بۆ خاوكردنەوەی ئەندامەكانی جەستەی یەكتر و وەرگرتنی كاتێكی خۆش.

    گرنگترین رێنماییەكان بۆ مساجكردن:

    • هەڵبژاردنی بەشێك، پێویستە هاوسەران مەساج بۆ ئەو بەشەی جەستەی یەكتر بكەن، كە بەهۆی ئیش و كارەوە زیاتر توشی گرژی دەبێت.

    • خۆشۆردنی پێشتر، باشترە پێش مەساجكردن خۆتان بشۆن، چونكە ئەو كاتە ئەندامەكانی جەستە زیاتر ئامادە دەبن بۆ مەساجكردنیان.

    • بەكارهێنانی زەیت، باشترە لەسەر رێنمای پزیشك ئەو جۆرانەی زەیت بەكاربهێنرێت، كە بۆ مەساجكردن بەكاردەهێنرێن.

    • بیرنەكردنەوەی، باشترە لە كاتی مەساجكردن یان مەساج بۆ كردندا تەنها بیرت لە مەساج بكەیتەوە و دوربكەوێتەوە لە كێشە و گرفتەكانی رۆژانەت.

    • هەڵبژاردنی شوێنێك، باشترە ژن و مێردەكان پێش ئەوەی مساج بكەن، راوێژ بە یەكتر بكەن و لەسەر داوای یەكتر ئەندامەكانی جەستە بۆ مەساج هەڵبژێرن.

    • وەرگرتنی كاتێكی خۆش، مەرج نیە مەساجكردنی هاوسەران تەنها وەك چارەسەربێت بۆ خاوكردنەوەی ئەندامانی جەستەی یەكتر، بەڵكو دەكرێت بۆ وەرگرتنی كاتێكی خۆش بێت، بەتایبەتی وەك سەرەتای دەستپێكردنی پەیوەندی سۆزداری.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گرنگترین رێنماییەكان مه‌ساجكردنی هاوسەران بۆ یەكتر Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top