• نوێ

    پەیامێك بۆ گۆران سەعید و ھاوپۆلەکانی

    پەیامێك بۆ
    گۆران سەعید و ھاوپۆلەکانی

    ھەر چەندە نایناسم...
    نووسەر دەبێت بوێر بێت نەك ملکەچ!

    ئەوە پێنووسە دەستم دەگرێ
    نەك دەستی بگرم بنووسم!

    نووسەر
    ئەو کەسەیەی کە نە بە خواستی خەڵک دەنووسێت
    نە بە دژایەتی واز دەھێنێت!
    لەم سۆنگەیەوە چەندین بیرکردنەوە دێنە گۆرێ
    ئایا ئەم کەسە ئەوەندە لاوازە لە ئاست شەپۆل تا پێچەوانەی بن نەتوانێ ڕێبکات؟
    ئایا توانای نەماوە بنووسێت و نایەوێ دان بەوەدا بنێ و ھۆکارێك دەکاتە بیانوو؟

    لە ھەردوو بارەکەدا ئەو نووسەرەی دەستی لە پێنووس ھەڵگرت و چووەوە سەری بێ مانایە خوێندنەوەی پشوودان ئاساییە، بڕێکجار جەنجاڵی ژیان ئەفکاری نووسەر دەوەستێنێ ھەڵبەت کاتی یە،
    ناز و مەکر و پارانەوەی واز ھێنان و نە ھێنانی تەنھا کێشەی خۆیەتی ئەگەر دوای ئەو پۆستە پێنووسی گرتەوە دەست چەواشەکارییە،
    پێم وایە ھەندێك کێشەی باسکردوە ٦ ساڵ پێش ئێستا ئەو کێشانەم ھەبووە و تۆمەتی ڕەوشتی و ناوزراندنیشم کاری بۆ کراوە چەندین ھەرزە رەخنەی بێ مانا و بێ دینی و قسەی پوچیان بۆ ھەڵبەستووم و بەردەوامم ئەوانەی لە دوامەوەن ناگەنە من گەر تێکرای خەرمانی نووسینم ببەن و ئیلھامی لێ وەرگرن،
    بەشی چەند کتێبێک نووسینم ھەیە و چاپی ناکەم ھەر کەس چوار دەق و چوار کتێبی بڵاو کردەوە نووسەر نی یە!!
    خوێنەری کورد ھەمیشە  بە عاتیفە بریاری داوە...
    ئێستا جیلێك دەنووسێ شەپۆل نی یە رای وەستێنێ و بیبات لەگەڵ خۆی

    باڵایی نووسەر لەوەدا نی یە کە دەست پێ دەکات...باڵا ئەوەیە بەردەوام بێت...!

    خۆشەویستیم بۆ تەواوی پێنووس بەدەستەکان
    🖋
    شوان شەفیق
    ئاڵمانیا
    6/6/2018

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پەیامێك بۆ گۆران سەعید و ھاوپۆلەکانی Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top