١١ سوودی ڤازلین بۆ جوانکاری
دەکرێت ڤازلین بۆ چەند مەبەستێکی جوانکاریی و تەندروستی پێست بەکاربهێنیت. پسپۆڕانیش جگە لە سوودەکانى ڤازلین بۆ شێدارکردنى دەست و پەنجەکان، ١١ سوودی دیکەى ڤازلین دەخەنەڕوو کە بریتین لە:
* ڤازلین بدە لەو شوێنانەى لەشت کە دەمار و خوێنبەرەکانیان تیادا دەردەکەوێت و دواتر بۆنی لێبدە، بەو شێوەیە بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە.
* برۆکانت بە کەمێک ڤازلین دابهێنە و بەوەش برۆکانت چڕ دەبن و لە هەڵوەرین پارێزراو دەبن.
* ڤازلین برژانگەکان درێژ دەکات و شەوانە بەر لە خەوتن فڵچەی ماسکارا بە ڤازلین چەوربکە و برژانگەکانتی پێ دابهێنە.
* ڤازلین بخەرە سەر پارچەیەک لۆکەى گوشراو و چاوەکانتى لە ماسکارا و کل و قەڵەم پێ پاکبکەرەوە.
* دەتوانیت ڤازلین لەبری شێدارکەرەوەى لێو بەکاربهێنیت بۆ تەڕکردنى لێوەکانت و پاراستنیان لە وشکبوون و قڵیشان.
* قژت بە ڤازلین چەوربکە و بەوەش لە مخۆرکە و وشکبوون دەیپارێزێت.
* ڤازلین و سووراو تێکەڵ بکە و لەبری سەر ڕوومەت بەکاری بهێنە.
* بەر لەوەى سووراو بەکاربهێنیت، کەمێک ڤازلین بدە لە ددانەکانت بۆ ئەوەى سووراوەکە ڕەنگیان نەکات.
* شەوانە ڤازلین بدە لە پاژنەی پێکانت و گۆرەوی لەپێبکە و بەوشێوەیە بخەوە بۆ ئەوەى پاژنەی پێکانت ناسک و سپی ببنەوە و لە قڵیشان پارێزراوبن.