• نوێ

    خانمان سەیری پێنج شوێنی جیاوازی جەستەی پیاوان دەکەن

    خانمان سەیری پێنج شوێنی جیاوازی جەستەی پیاوان دەکەن
    زۆر نیشانە و بنەما هەیە لە پیاواندا دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی نیگای خانمان، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری میز هالس لەسەر 200 خانم ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، کە خانمان بە پلەی یەکەم سەرنجی ئەم بەشانەی پیاوان دەدەن و جوانی ئەو بەشانە نیگای چاویان ڕادەکێشێت و سەرسامیان دەکات.

    1-چاو یەکێکە لە جوانترین بەشەکانی ڕووخسار، جوانی چاوی پیاوانیش هۆکارێکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خانمان.
    2-بەشێکی دیکە لە ڕاکێشانی سەرنجی نیگای خانمان بەپلەی دووەم خەندەی سەر لێوی پیاوانە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و جوانی شێوازی پێکەنینیانە.
    3-خانمان بەپلەی سێیەم سەرنجی بەژن و باڵا و لەشولاری کوڕان دەدەن، لەدوای ئەوەی سەرسام بوو بە چاوەکانی و پێکەنینەکەی.
    4-رەنگە پێت وابێت هەرگیز خانمان ئەم بەشەیان بەلاوە گرنگ نیە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو سێ بەشەی تر خانمان سەرنجی دەستی پیاوان و شێوازی دەدەن
    5-شیکی و پاکوخاوێنی و گرنگی بەخۆدان، یەکێکی ترە لە خاڵە سەرەکیەکان کە لای خانمان گرنگە و نیگایان ڕادەکێشێت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانمان سەیری پێنج شوێنی جیاوازی جەستەی پیاوان دەکەن Rating: 5 Reviewed By: Hataw
    Scroll to Top