بۆ خانمان.. ئاگاداری ئەم چارەسەرە سرووشتییە ترسناکە بن
زۆرجار و بۆ ئەوەی رووخسار جوانتر دەربکەوێ، خانمان پەنا دەبەنە بەر چارەسەری سرووشتی. بەڵام دەرکەوتووە، هەندێک لەو چارەسەرانە کاریگەری خراپ دەکەنە سەر رووخساری مرۆڤ.
یەکێک لە بەناوبانگترین چارەسەرە سرووشتییەکان، دانانی لیمۆ و شەکرە لەسەر رووخسار، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ناشیرینبوون و تێکچوونی رووخسار.
بەهۆی ئەوەی پێستی مرۆڤ رێژەیەک ترشی تێدایە، زیادکردنی ترشی لە سەر پێست بەهۆی لیۆ، دەبێتە هۆی هەستەوەری (حسەسایە) و نەهێشتنی چەوری لەسەر پێست و دواجار قڵیشانی.
شەکریش تەنیا دەبێتە هۆکارێک بۆ وشک و ناسک بوونی پێست و دروستبوونی هەوکردن.
شارەزایان، خانمان ئاگاداردەکەنەوە، کە بە هیچ شێوەیەک لیمۆ و شەکر بەکارنەهێنن و لە بڕی ئەوانە، هەنگوین و رۆنی زەیتون بەکاربهێنن، بۆ جوانترکردنی پێست